48 کەیسی گەندەڵی لە ھەرسێ پارێزگای كوردستان رەوانەی دادگا كراون
K24 - ھەولێر
ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لە کۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دەستەکەیان ئێستا کار لەسەر 378 دۆسییەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان دەکات.
ئاشكرای كرد، لە 6 مانگی رابردوودا 48 کەیسی گەندەڵیان لە هەر سێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان رەوانەی دادگا کردووە، بە یەکلاییبوونەوەی ئەو کەیسانە دژایەتیکردنی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان دەچێتە قۆناخێکی دیکە و کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی گەندەڵی دەبێت.