زۆرترین ورده‌كاری له باره‌ی دادگاییكردنه‌كه‌ی كریستیانۆ بزانه
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌سه‌ر كه‌یسی خۆدزینه‌وه‌ی له باجدان چووه دادگا و گه‌ڕاشه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك بیبینێت، ته‌نیا پارێزه‌ره‌كه‌ی چه‌ند قسه‌یه‌كی كورتی بۆ میدیاكاران كرد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 31 ته‌مووزی 2017، كریستیانۆ كاتژمێر 12:00ـی پێش نیوه‌ڕۆ له ده‌رگای پشته‌وه‌ی دادگای پۆزیلۆ له مه‌درید چووه ژووره‌وه، دواتریش به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ قسه‌یه‌ك بۆ میدیاكاران بكات چووه ده‌ره‌وه.
دادگاییكردنه‌كه‌ی كریستیانۆ له كاتژمێر 12:55 خوله‌ك ده‌ستیپێكرد، 02:05 خوله‌ك كۆتایی هاتووه و كه نزیكه‌ی كاتژمێرێك و نیو له دادگا كریستیانۆ به زمانی ئیسپانی به‌بێ وه‌رگێر وته‌ی خۆی به ئارامی دا.
پێچه‌وانه‌ی دادگاییكردنه‌كه‌ی مێسی رێگه به‌چوونه ژووره‌وه‌ی هیچ رۆژنامه‌نووسێك نه‌درا، دوای دادگاییكردنه‌كه‌ی چاوه‌ڕێ ده‌كرا قسه بۆ میدیاكان بكات، ته‌نیا پارێزه‌ره‌كه‌ی چه‌ند قسه‌یه‌كی كورتی بۆ میدیاكان كرد.
پارێزه‌ره‌كه‌ی كریستیانۆ رایگه‌یاند كه كریستیانۆ هیچ لێدوانێك نادات، به‌ڵام له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه.
له كاتی قسه‌كانی پارێزه‌ره‌كه‌ش، رۆژنامه‌نووسان فیكه‌ی ناڕازییان لێدا، به‌وپێیه‌ی چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كرا كه كریستیانۆ قسه بۆ میدیاكان بكات.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌بێته سێیه‌مین ئه‌ستێره‌ی لالیگا دوای مێسی و نێیمار له‌سه‌ر كه‌یسی خۆدزینه‌وه له باجدان ده‌چێته به‌رده‌م دادگا.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له نێوان 2011 ـ 2014 به تۆمه‌تی خۆدزینه‌وه له باجدان تاوانبار كراوه، ئه‌گه‌ر تۆمه‌ته‌كه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پا ئه‌وان ده‌بێت 14 ملیۆن و 7 سه‌د هه‌زار یۆرۆ بداته حكوومه‌تی ئیسپانیا.