سه‌عدى پيره: ئێمه بۆ پاره و پۆست روومان له به‌غدا نه‌كردووه
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژى شاندى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ريفراندۆم سه‌عدى ئه‌حمه‌د پيره ره‌تيكرده‌وه، شانده‌كه‌يان هيچ جۆره سازشێكى كردبێت و بۆ پاره و پۆست رووى له به‌غدا كردبێت.
له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24، سه‌عدى ئه‌حمه‌د پيره رايگه‌ياند، ئێمه بۆ پاره و پۆست نههاتووينهته به‌غدا.
گوتيشى: ئێمه له بنه‌ڕه‌تدا و له 1992 و له 2003دا هه‌وڵمان نه‌داوه ده‌وڵه‌تى كوردى درووست بكه‌ين و به پێچه‌وانه‌وه هه‌وڵمان داوه عێراقێكى فيدراڵى به‌هێز و هه‌رێمێكى كوردستانى پته‌و له ناو ئه‌و ده‌وڵه‌ته هه‌بێت و به‌ڵێنمان به خه‌ڵكى خۆمان داوه و وتومانه به‌يه‌كه‌وه بوونمان له‌سه‌ر بنه‌ماى هاوسه‌نگى و هاوبه‌شى و ته‌وافقه، ده‌بينين، پرسى هاوبه‌شى ته‌نيا له‌سه‌ر كاغه‌زه، پرسى هاوسه‌نگى له‌نگه، ته‌وافق له هيچ مهسهلهيهكدا نييه و تاكڕه‌وى له حوكمڕانى بووه‌ته هۆى درووستبوونى مه‌ترسى له‌سه‌ر ئێمه.
روونيشيكرده‌وه، به دڵنياييه‌وه ده‌مانه‌وێت بزانين هێزى پێشمه‌رگه له كوێى دامه‌زراوه‌ى سه‌ربازى و به‌رگرى عێراقه. بۆ حه‌شدى شه‌عبى له چه‌ند رۆژێك داده‌مه‌زرێت و بڕيار و ياساى بۆ ده‌رده‌چێت و پڕچه‌ك ده‌كرێت و راهێنانى پێ ده‌كرێت، بۆچى پێشمه‌رگه له هه‌موو روويه‌كه‌وه به سهرگرانى پشتيوانى ده‌كرێت، له كاتێكدا پێشمه‌رگه وه‌زيفه‌ى زۆر گه‌وره‌ى ئه‌نجامداوه، هه‌م له پاراستنى سنوورى نێوده‌وڵه‌تى عێراق، هه‌م له شه‌ڕى داعش، له كاتێكدا سوپاى عێراق دواى هه‌شت ساڵ راهێنان به‌رگه‌ى كاتژمێرێك شه‌ڕى داعشى نه‌گرت.
سه‌عدى پيره، گوتيشى: ئه‌وه‌ى ئێستا هه‌يه نه فيدراڵيى راستهقينهيه و نه ديموكراسييه‌كى ته‌ندرووسته و تا ئێستا گوێمان لێ نه‌بووه له حكومه‌تى فيدراڵ و كه‌سايه‌تييه‌كانى باسى ده‌سته‌واژه‌ى فيدراڵى ناكه‌ن و ئێمه وه‌ك عاشقى يه‌ك لايه‌نه بووين و ده‌بێت ئه‌و پرسانه بۆمان روونبكه‌نه‌وه و بگه‌ينه ئه‌نجامێكى باش بۆ چه‌سپاندنى مافه‌كانمان.
سه‌باره‌ت به ريفراندۆم، سه‌عدى پيرى گوتى: ئێمه وتوومانه بژارى سه‌ربازى ره‌تده‌كه‌ينه‌وه و نامانه‌وێت له رێى هێز ئه‌نجامه‌كانى ريفراندۆم جێبه‌جێ بكه‌ين و وتومانه ديالۆگ و له ئێستاوه ده‌ستمان به ديالۆگ كردووه.
له به‌شێكى ديكه‌ى لێدوانه‌كه‌يدا بۆ كوردستان 24، سه‌عدى ئه‌حمه‌د پيره، ئه‌وه‌شى گوت: له ئه‌نجامى بڕينى پشكى هه‌رێم له بودجه‌ى گشتى و شه‌ڕى داعش و هه‌زار كيلۆمه‌تر به‌ره‌ى شه‌ڕ و خه‌رجى شه‌ڕ هه‌رێمى كوردستان ده‌يان مليار دۆلار قه‌رزاره و به‌م نرخه‌ى نه‌وتى ئێستا ئه‌و قه‌رزانه نادرێنه‌وه و ئه‌وه كاريگه‌رى درووستكردووه له‌سه‌ر مووچه‌ى هاووڵاتيان و درووستبوونى ناڕه‌زايى و ئه‌وه‌ش له ئه‌نجامى نه‌بوونى وه‌ڵامده‌ره‌وه بۆ داخوازييه‌كانى كورد بووه.