هه‌ركاتێك ئه‌م بێژه‌ره ده‌ركه‌وێ رووداوێكی گرنگ روویداوه
K24 هه‌ولێر:
هیچ كات نا‌توانیت هه‌واڵی تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی نوێی ئه‌تۆمی و بالیستی كۆریای باكوور ببیستی و ببینی، ئه‌گه‌ر بێت و بێژه‌ره پۆشاك په‌مه‌ییه‌كه له‌سه‌ر شاشه فه‌رمییه‌كه‌ی سه‌رۆك كیم جۆنگ ئون نه‌بینی و هه‌واڵ به جیهان بدات كه سه‌رۆكی كۆریای باكوور سه‌ركێشییه‌كی دیكه‌ی كردووه، ئه‌ویش میدیاكاری به ئه‌زموون "ری چون هی" یه. به‌ڵام له راستیدا ئه‌و ژنه كێیه كه له ماوه‌ی رابردوودا رای گشتی به خۆیه‌وه سه‌رقاڵكرد؟.
"ری چون هی" ئێستا له ته‌مه‌نی 73 ساڵاندایه و له ساڵی 1971 وه هه‌واڵه‌كانی كه‌ناڵی فه‌رمی كۆریای باكوور پێشكه‌ش ده‌كات. له خێزانێكی هه‌ژ‌ار له دایكبووه‌و خه‌ڵكی هه‌رێمی گانگوونی ناوه‌ڕاستی كۆریای باكووره كه ژاپۆن داگیری كردبوو.
هونه‌ری شانۆی له زانكۆی پیۆنگ یانگ بۆ شانۆ و سینه‌ما خوێندووه، پێش ئه‌وه‌ی حزب به‌هۆی هه‌ژارییه‌كه‌ی وه‌ك گوته‌بێژی خۆی دایمه‌زرێنێ، بۆیه به سرووشتی خۆی خاوه‌ن ئه‌جێندایه‌كی شیوعییه‌ته.
ئه‌وه‌ش كارێكی ئاساییه كه ته‌له‌ڤیزیۆنی كۆریای باكوور، بۆ خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵی شه‌شه‌مین و به‌هێزترین تاقیكردنه‌وه كه بۆمبێكی هایدرۆجینی بووه، پشت به "ری چون هی" ببه‌ستێ و له پشتییه‌وه چیای بایكتۆ... ناوچه‌یه‌كی ڤۆڵكانیی سنووری چینی له پشته‌وه بێت و به پێكه‌نینه‌وه هه‌واڵی سه‌ركه‌وتنی تاقیكردنه‌وه‌ی بۆمبه نایترۆجینییه‌كه‌ی پیۆنگ یانگ رابگه‌یه‌نێت. ئه‌و ده‌ركه‌وتنه‌ی چه‌ند رۆژی رابردووی، وه‌ك ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره له تۆماری پیشه‌كه‌ی هه‌ژمار ده‌كرێت.
ته‌له‌ڤیزیۆنی كۆریای باكوور له ساڵی 1971 دایمه‌زراندووه‌و له ساڵی 1974 بووه‌ته بێژه‌ری سه‌ره‌كی هه‌واڵه‌كان، له پرۆسه‌كانی ده‌ركردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی كارمه‌نده‌كانی كه‌ناڵه‌كه‌ش، له ماوه‌ی رابردوو رزگاری بووه‌و به‌رنه‌كه‌وتووه.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كان، شێوازی خوێندنه‌وه‌ی "ری چون هی" یه‌كێكه له هۆكاره‌كان كه خێزانه‌كه‌ی كیم جۆنگ ئون پێی سه‌رسامبن، شێوازی پێشكه‌شكردنه‌كه‌ی جۆرێك له زێده‌ڕۆیی و نمایشی تێدایه.
كاتێكیش له ساڵی 1994هه‌واڵی مردنی "كیم جۆنگ ئێل" باوكی كیمی راگه‌یاندووه، كه به باوكی نه‌ته‌وه ناسرابوو، ری چون هی گریاوه. دوای تێپه‌ڕبوونی 17 ساڵ به‌سه‌ر مردنی باوكی كیم دا، كاتێك ناوی ده‌هێنێت، ده‌گاته ئاستی ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه بۆی بگری، به‌ڵام خۆی راده‌گرێت.
ری، له پیۆنگ یانگ ده‌ژی و له مانگی یه‌كی ساڵی 2012 به فه‌رمی خانه‌نشین كراوه، به‌ڵام بۆ راگه‌یاندنی هه‌ندێك پێشڤه‌چوونی وڵاته‌كه‌ی جارێكی دیكه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌ڤیزیۆنی كۆریای باكوور، تا پاڵپشتی رژێمه‌كه‌ی كیم جۆنگ ئون بكات.
یه‌كێك له‌و پێشڤه‌چوونانه‌ی دۆخه‌كه‌یش، خوێندنه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌ی بوو له ساڵی 2016 كاتێك له پێگه‌ی "پونجی - ری" پیۆنگ یانگ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ئه‌تۆمی ئه‌نجامدابوو، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌مین بۆمبی هایدرۆجینی بوو كه كۆریای باكوور به‌رهه‌میهێنابوو.