نھێنی خۆڕاگریی خه‌ڵكی ناوچه گه‌مارۆدراوه‌كانی دێره‌زوور ئاشكرا ده‌بێت

K24 - هه‌ولێر:
دوای شكاندنی گه‌مارۆ زیاتر له سێ ساڵییه‌كه، خه‌ڵكی گه‌مارۆدراوی ناوچه‌كانی دێره‌زوور خۆشحاڵی خۆیان ده‌رده‌بڕن و ئه‌و سڤیلانه‌ی هیچ تاوانێكیان له یاری جه‌نگدا نییه، ده‌نگیان بڵنده و ناتوانن خۆشی ناخیان بشارنه‌وه و گوزارشت له‌و سزا و چه‌وسانه‌وه‌یه نه‌كه‌ن كه ئه‌و ماوه زۆره كراوه به گه‌روویاندا و به‌هۆی جه‌نگ كه‌وتبوونه گه‌مارۆیه‌كی سه‌ختی دڕندانه‌وه.
ئه‌وان جگه له خۆشحاڵی ده‌ربڕین، نهێنی خۆڕاگرییان له ماوه‌ی زیاتر له سێ ساڵی رابردووشیان باسكردووه، له كاتێكدا هیچ ده‌روازه و هێڵێك نه‌مابووه‌وه خۆراكیان پێبگات و كه‌ره‌سته و ده‌رمانیان بۆ بێت، به‌ڵام جێگره‌وه‌یان بۆ ئه‌و دۆخه هه‌بووه‌و وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن "بۆ ئه‌وه‌ی سوپاش به‌رده‌وام بێت".
هاووڵاتیه‌كی ناوچه گه‌مارۆدراوه‌كه به ئاژانسی سپوتنیكی رووسی گوتووه "ره‌وشی ناوچه گه‌مارۆدراوه‌كان زۆر تێكچوو بوو، ئاو زۆر به ده‌گمه‌ن ده‌گه‌یشته ماڵه‌كان، ناوچه هه‌بوو به هیچ شێوه‌یه‌ك خه‌ڵكه‌كه‌ی نه‌یانده‌توانی بگه‌نه یه‌كتری بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه ئاو بۆ هه‌مووان دابین بكه‌ن".

خۆراكی ماڵان ته‌نها ببووه نانی وشك و ئاو، هه‌ندێك جاریش سه‌وزه هه‌بووه، به‌ڵام به پێنج به‌رامبه‌ری نرخی راسته‌قینه‌ی خۆی ده‌فرۆشرا، نرخه‌كان زۆر به‌رزببونه‌وه‌و له توانای خه‌ڵكی به‌ده‌ر بوو، شه‌كر ببووه 4500 لیره و زه‌یت 4500 لیره، نیو كیلۆ چای به 6000 لیره و نۆك 4500 و كیسێكی بچووك زه‌عته‌ر به 450 و 200 گرام قاوه به 2000 و یه‌ك قوتووی نۆك 1200 ده‌سته‌یه‌ك سابوون به 1700 لیره و ته‌نانه‌ت یه‌ك كیسی 10 كیلۆیی تاید به 45 هه‌زار لیره‌ی سووری بووه، جگه له‌وه‌ی كاره‌با و په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی و ئینته‌رنێتیش بڕاوه".
عه‌بدوڵڵا به‌رده‌وام بووه له‌سه‌ر گێڕانه‌وه‌ی نه‌هامه‌تییه‌كان و باسی ئه‌و رێگایانه‌ی كردووه كه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان گرتوویانه‌ته به‌ر و ده‌ڵێت: "چه‌ند جۆرێك سه‌وزه‌مان له پێناو دابینكردنی خۆراك بۆ منداڵه‌كانمان چاند، ئه‌وه‌ش ته‌نها چاره‌سه‌ری به‌رده‌ستمان بوو بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامبین له خۆڕاگری و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر گه‌مارۆكه‌دا، تۆوی سه‌وزه ته‌نها هۆكار بوو تا بتوانین له ماڵه‌كانی خۆماندا سه‌وزه‌ی پێ دابینبكه‌ین، به‌ڵام به هه‌وڵێكی زۆر و توانایه‌كی كه‌م و گرانی نرخه‌كه‌ی له بازاڕه ناوخۆییه‌كاندا، توانیمان كارێك بكه‌ین".

له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌بو موحسن كه خه‌ڵكی ناوچه‌ی ئه‌لجوڕه‌یه ده‌ڵێت: "به‌هۆی نه‌مانی خۆراكه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی له ناوچه‌كه‌مان، له ناو منداڵه‌كاندا كه‌مخوێنی و سكچوون بڵاوبووه‌وه، له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی خۆری هه‌ر رۆژێكی نوێ‌دا، نه‌هامه‌تی خه‌ڵكه سڤیله گه‌مارۆدراوه‌كه‌ی ده‌ستی داعش، زیاتر و خراپتر ده‌بوو، كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی هه‌موو پێویستییه‌كانی ژیان له ناوچه‌كه‌دا نه‌ما، ره‌وشی نه‌خۆشخانه‌كان گه‌یشته ئاستێك توانای پێشكه‌شكردنی هیچ خزمه‌تگوزارییه‌كیان نه‌ما، چونكه وه‌ك پزیشكه‌كان ده‌یانگووت: هیچیان نه‌ماوه‌و خۆراكیش كۆتایی هاتووه جگه له چه‌ند جۆرێك خۆراكی ناو قوتوو كه له بازاڕه‌كاندا به نرخێكی زۆر گران مابوون".

گه‌ڕه‌كه‌كانی، قسور، به‌غیلیه، هه‌رابشی شاری دێره‌زوور به‌ده‌ست گه‌مارۆی چه‌كدارانی داعشه‌وه زۆریان چه‌شت و رێگایان نه‌ده‌دا هیچ خۆراك و ده‌رمانێك بگاته خه‌ڵكی گه‌مارۆدراوی ناوچه‌كه.