نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان: ئه‌وه‌ى له ميانمار رووده‌دات هاوشێوه‌ى پاكتاوى ره‌گه‌زييه

K24 – هه‌ولێر:
كۆميسيارى باڵاى مافه‌كانى مرۆڤى سه‌ر به نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان زه‌يد ره‌عد حوسێن رايگه‌ياند، تاوانه‌كانى دژ به پێكهاته‌ى رۆهينگا هاوشێوه‌ى پاكتاوى ره‌گه‌زييه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان له كۆبوونه‌وه‌ى ده‌ستپێكى خولى 36ه‌مينى ئه‌نجوومه‌نى مافه‌كانى مرۆڤى سه‌ر به نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان كه له جنێڤ ئه‌نجامدرا گوتيشى: پرۆسه‌ى ئه‌منيى "وه‌حشيانه" كه هێزه ئه‌منييه‌كانى حكومه‌تى ميانمار له ويلايه‌تى راخين ئه‌نجامى ده‌ده‌ن داماڵراوه له ره‌چاوكردنى بنه‌ماكانى ياساى نێوده‌وڵه‌تى.
كۆميسيارى مافه‌كانى مرۆڤى سه‌ر به نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان داواشى له حكومه‌تى ميانمار كرد، ده‌ستبه‌جێ ئۆپراسيۆنه‌كانى سوپا له‌و ناوچانه رابگرێت.
ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه، ئه‌وه‌ى هێزه ئه‌منييه‌كان له به‌رامبه‌ر رۆهينگه‌كان ئه‌نجامى ده‌ده‌ن، هاوشێوه‌ى كرده‌وه‌كانى پاكتاوى ره‌گه‌زييه.
كۆميسياره‌كه‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان ئاشكراشيكرد، زياتر له 270 هه‌زار هاووڵاتى موسڵمانى رۆهينگا له ترسى ئۆپراسيۆنه‌كانى سوپا و پاكتاوى ره‌گه‌زى له ميانماره‌وه به‌ره‌و به‌نگلاديش رايانكردووه.