بێرنارد كۆشنەر پشتگیری سەربەخۆیی كوردستان دەكات

كۆشنەر: سەربەخۆیی كوردستان پەیوەندی بە ئەمریكاوە نییە

K24 - هه‌ولێر:

بێرنارد كۆشنەر وەزیری پێشووی دەرەوەی فەرەنسا لە چاوپێكەوتنێك لەگەڵ رادیۆی نێودەوڵەتی فەرەنسا و رۆژنامەی لۆمۆند و تەلەڤزیۆنی پێنج مۆندی فەرەنسی رایگەیاند: "ھەموو كەس سوود لە كورد وەردەگرێت، بەڵام نایانەوێ سەربەخۆ بێت".

وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ "كورد گەورەترین نەتەوەی بێ دەوڵەتە و سەربەخۆبوونی ئەوان ھیچ پەیوەندی بە ئەمریكا و فەرەنساوە نییە، ھەرێمی كوردستان مافی خۆیەتی ریفراندۆم بكات و دەوڵەتی خۆی ھەبێت".