به‌رپرسێكی ئه‌مریكی: هه‌ڕه‌شه‌ی بڕینی هاوكارییه‌كانمان له پێشمه‌رگه نه‌كردووه

باشووری کوردستان
پێشمه‌رگه
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا
ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی
به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی ئه‌مریكی رایگه‌یاند هه‌ڕه‌شه‌ی بڕینی هاوكارییه‌كانمان بۆ پێشمه‌رگه نه‌كردووه.
به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مریكی كه نه‌یویست ناوی خۆی ئاشكرا بكات به رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی راگه‌یاند: " له‌كاتی گفتوگۆكانی به‌رپرسانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی كورد بۆ دواخستنی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باس له بڕینی هاوكارییه سه‌ربازی و ماددییه‌كان نه‌كراوه بۆ هێزی پێشمه‌رگه كه ئه‌مریكا وه‌ك فشار دژی كورد به‌كاریبێنێت بۆ دواخستنی ریفراندۆم.
به‌گوێره‌ی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ پێشمه‌رگه له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكایه بۆ كورد له شه‌ڕی دژی داعش.