كچی سه‌رۆك كۆمار ڤیدیۆی ده‌نگدانه‌كه‌ی بڵاوده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
شیرینی كچی دكتۆر فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆك كۆماری عێراق، كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته، گرته ڤیدیۆیه‌كی له‌سه‌ر ده‌نگدانی خۆی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت: "ده‌نگم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستانداوه"، كه بڕیاره سبه‌ینێ 25/9/2017 له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان و ناچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌نجام بدرێت.
له ڤیدیۆكه‌دا، كچه‌كه‌ی سه‌رۆككۆمار خۆی ده‌ناسێنێت و پاشان به "به‌ڵێ" ده‌نگ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌دات.
ده‌نگدانی شیرین فوئاد مه‌عسوم، هاوكاتی ده‌ستپێكردنی ده‌نگدانی ئه‌لیكترۆنی بووه بۆ كوردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كه ماوه‌ی دوو رۆژ به‌هۆی جیاوازی كات له ناوچه جیاوازه‌كانی جیهان به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌م ریفراندۆمه‌ش وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌می درووستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردستانه.