بەرھەم ساڵح: دەنگم بە سەربەخۆیی كوردستاندا
K24 - سلێمانی
دكتۆر بەرھەم ساڵح، سەرۆكی قەوارەی ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری ئاشكرای كرد، دەنگی بە بەڵێداوە بۆ سەربەخۆیی كوردستان و ئەم دەنگدانە تەنھا بۆ ئەمڕۆ نییە و بۆ ئایندەی وڵاتە.
دوای دەنگدانی لە یەكێك لە بنكەكانی دەنگدان لە شاری سلێمانی بەرھەم ساڵح، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا گوتی: "دەنگمدا بە بەڵێ بە ھیوای بڕیارێكی مەدروس و ژیرانە بۆ تێگەیشتن و پێگەیشتن لەگەڵ پێكھاتەكانی عێراق و ناوچەكە، بۆ ئەوەی كوردستان سەربەخۆیی ببێتە سەرچاوەی ئارامی و ئاسایش و خۆشگوزەرانی، نەك تەنھا بۆ كوردستان، بەڵكو بۆ ھەموو ناوچەكە".
گوتیشی: "ئەم دەنگە تەنھا بۆ ئەمڕۆ نییە، بەڵكو بۆ ئایندەی ئەم وڵاتەیە، بەو ھیوایەی لە كوردستانی سەربەخۆی ئەو نەھامەتیانەی بەسەر گەلی كورددا ھاتووە جارێكی دیكە دووبارە نەبێتەوە".