په‌رله‌مانى كوردستان يه‌كشه‌ممه پرسى هه‌ڵبژاردن تاوتوێ ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
په‌يامنێرى كوردستان 24 له په‌رله‌مانى كوردستان رايگه‌ياند، بڕياره په‌رله‌مانى كوردستان رۆژى يه‌كشه‌ممه بۆ تاوتوێكردنى دوو ته‌وه‌ر كۆببێته‌وه.
گوتيشى: له‌و دانيشتنه‌دا به ره‌سمى سكرتێرى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ستبه‌كار ده‌بێت، دواى ئه‌وه‌ى له چه‌ند دانيشتنێكى دواى ئاساييبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان ئه‌و پۆسته به شێوه‌ى كاتى له لايه‌ن بێگه‌رد تاڵه‌بانييه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
سه‌باره‌ت به ته‌وه‌رى دووه‌ميش، په‌يامنێرى كوردستان 24 رايگه‌ياند، بڕياره له دانيشتنى يه‌كشه‌ممه‌دا پرسى ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن له يه‌كى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى ئه‌مساڵ تاوتوێ بكرێت.
ئه‌مه له كاتێكدايه بڕياره ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆميسيۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن و راپرسى له كوردستان كۆببێته‌وه و تاوتوێى پرسى ئاماده‌كارييه‌كانى كۆميسيۆن بۆ هه‌ڵبژاردن بكات.