مایسترۆ سنوورێكی بۆ نادال كێشا و كلاسیكۆی تێنسی برده‌وه
له فایناڵی پاڵه‌وانێتی تێنسی ماسته‌رزی شه‌نگهای، رۆجێر فێدرێری تێنسزانی سویسرا شكستی به رافایل نادال هێنا و بووه خاوه‌نی (27)ـه‌مین ناسناوی ماسته‌رز.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 15 ئۆكتۆبه‌ری 2017، له كلاسیكۆی تێنسی جیهان، رافایل نادالی پۆلینكراوی یه‌كه‌می جیهانی و رۆجێر فێدرێری پۆلێنكراوی دووه‌می جیهانی به‌یه‌ك گه‌یشتن.
دوای كاتژمێرێك و 12 خوله‌ك، فێدرێر یارییه‌كه‌ی به 2 سێتی بێوه‌ڵام له نادال برده‌وه و ژماره‌ی ناسناوه‌كانی له كاروانی وه‌رزشی خۆی گه‌یانده 94 ناسناو.
رافایل نادال سه‌رجه‌م ناسناوه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا بوو، به‌ڵام له حه‌وته‌مین ناسناوی ئه‌م وه‌رزه شكستی هێنا.