په‌یوه‌ندی نهێنی ئێران و بن لادن دژی ئه‌مریكا ئاشكراده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵگریی ناوه‌ندی ئه‌مریكا، ئاشكرای ده‌كات، دوای ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی ساڵی 2011 كه هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا له كۆمه‌ڵگای بن لادن له پاكستان ئه‌نجامیدا و به‌وهۆیه‌وه رێبه‌ری قاعیده‌یان كوشت، نزیكه‌ی 470 هه‌زار دۆسێ و به‌ڵگه‌نامه‌یان له‌سه‌ر ئوسامه بن لادن، رێبه‌ری پێشووی رێكخراوی قاعیده ده‌ستكه‌وتووه".
مایك پۆمپیۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی هه‌واڵگریی ناوه‌ندی ئه‌مریكا "سی ئای ئه‌ی" ده‌ڵێت: "نامه‌كانی قاعیده و ڤیدیۆ و تۆماره ده‌نگییه‌كان و به‌ڵگه‌نامه‌كانی دیكه، ده‌رفه‌ت بۆ گه‌لی ئه‌مریكی ده‌ڕه‌خسێنێت تا نه‌خشه و پیلانه‌كانی ئه‌و ریكخراوه تیرۆریستییه بزانن".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "له‌ناو ئه‌و به‌ڵگه و دۆسیانه‌دا، تۆماری ده‌نگی حه‌مزه‌ی كوڕی ئۆسامه بن لادن و 79 هه‌زار دۆسێی ده‌نگی و 10 هه‌زار تۆماریی ڤیدیۆیی و 18 هه‌زار به‌ڵگه‌ی تایبه‌ت به ئوسامه بن لادن هه‌یه و یاداشته‌كانی بن لادنیش به‌شێكی به‌ڵگه‌كان پێكده‌هێنن".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی گاردیانی بریتانی، كه له پێگه‌یه‌كی ئه‌مریكییه‌وه گواستوویه‌تییه‌وه‌و ئه‌ویش كۆمه‌ڵێك له‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی له "سی ئای ئه‌ی" ئه‌مریكییه‌وه ده‌ستكه‌وتووه، ته‌ئكید ده‌كاته‌وه كه "19 لاپه‌ڕه‌ی به‌ڵگه‌كان، په‌یوه‌ندی سه‌لمێنراوی ئێران به قاعیده ده‌سه‌لمێنێ".
ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه ئاشكرای ده‌كه‌ن كه "ئێران پێشنیازی بۆ رێكخراوی قاعیده كردووه، ئه‌گه‌ر هێرش بكه‌نه‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له سعوودیه و وڵاتانی دیكه‌ی كه‌نداو، له‌به‌رامبه‌ردا پاڵپشتی رێكخراوه‌كه ده‌كه‌ن و چه‌كیان ده‌ده‌نێ و له سه‌ربازگه‌كانی حزبوڵڵای لوبنانیدا مه‌شق به ئه‌ندامانی رێكخراوی قاعیده ده‌كه‌ن".
به‌ڵگه‌نامه‌كان ده‌یسه‌لمێنن، پیش‌تر بن لادن سه‌ردانی وڵاتانی رۆژئاوای كردووه‌و له‌سه‌رده‌می هه‌رزه‌كاریدا بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی، سه‌ردانی بریتانیای كردووه".
به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌كان، ئه‌و سه‌ردانه ئوسامه بن لادنی گه‌یاندووه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه "رۆژئاوا كۆمه‌ڵگای هه‌ڵوه‌شاوه"، پاش ئه‌وه‌ش بۆ خوێندن گه‌ڕاوه‌ته‌وه بریتانیا و ماوه‌ی 10 هه‌فته له زانكۆی ئۆكسفۆرد زمانی ئینگلیزی خوێندووه".
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، ئاشكرابوونی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه شه‌پۆلێكی كاردانه‌وه دژی ئێران به‌دوای خۆیدا بهێنێ، چونكه په‌یوه‌ندی تاران و قاعیده ئاشكرا ده‌كات كه ئێران ئاماده‌یی ته‌واوی خۆی بۆ پاڵپشتی قاعیده ده‌ربڕیوه تا له‌به‌رامبه‌ردا كرده‌ی تیرۆریستی له سعوودیه و كه‌نداو دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌نجام بده‌ن".