ئه‌سه‌د له رووسیایه

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 21/11/2017 ، ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا، له سوچی له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا كۆبووه‌ته‌وه‌و له‌باره‌ی بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی رێكخستنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی و چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی سووریا گفتوگۆیان كردووه.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی كۆشكی كرملین، سه‌رۆكی رووسیا، به‌بۆنه‌ی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌كانی سووریا له بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌ده‌ستیهێناوه، پیرۆزبایی له ئه‌سه‌د كردووه.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌كراوه كه"پوتین و ئه‌سه‌د ده‌رباره‌ی پره‌نسیپه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی سووریا گفتوگۆیان كردووه.
سه‌رۆكی رووسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، رووسیا هه‌وڵده‌دات نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی كارا له قۆناغی كۆتایی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان رۆڵی خۆی بگێڕێت، چونكه پاش ئه‌و هه‌موو جه‌نگ و قه‌یرانه، ئه‌وه‌ی گرنگه ئێستا، گواستنه‌وه‌یه بۆ پرۆسه‌ی سیاسی".
هه‌روه‌ها پوتین گوتوویه‌تی: "بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی، له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا له هه‌وڵدان به‌رده‌وام ده‌بێت و سه‌رۆكی سووریا ئاماده‌یه كار له‌گةڵ هه‌ر كه‌سێك بكات كه ئاشتی و سه‌قامگیریی بوێت".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه: "بڕیاره سبه‌ینێ له سوچی له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆماری توركیا و سه‌رۆككۆماری ئێران كۆببینه‌وه‌و گفتوگۆی زیاتر بكه‌ین، گرنگترین پرسیش، پرسی شكستهێنانی تیرۆریسته‌كانه و پرسی رێكخستنه‌وه و چاره‌سه‌ركردنی پرۆسه‌ی سیاسییه له سووریا بۆ ماوه‌یه‌كی دریژ".
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی رووسیا و سه‌رۆكی سووریا، باسیان له به‌ستنی كۆنگره‌یه‌ك له‌باره‌ی سووریاوه كردووه.
كۆبوونه‌وه‌ی نێوان پوتین و ئه‌سه‌د، پێش رۆژێكه له كۆبوونه‌وه‌ی سوچی كه بڕیاره له‌نێوان سه‌ركرده‌ی هه‌ر سێ وڵاتی، رووسیا و ئیران و توركیا، رۆژی 22/11/2017 به‌ڕێوه‌بچێت و سه‌ركرده‌كان له لوتكه‌ی سوچی، هه‌وڵی داڕشتنی نه‌خشه رێگایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری كۆتایی كێشه‌كانی سووریا بده‌ن.
.jpg)
.jpg)
.gif)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)