تێريزا مه‌ى: هانى هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ده‌ين كێشه‌كانيان به دانووستان چاره‌سه‌ر بكه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زيرانى به‌ريتانيا به سه‌ردانێك گه‌يشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى دا كۆبوويه‌وه.
دواى كۆبوونه‌وه‌كه له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانيدا تێريزا مه‌ى، سه‌رۆك وه‌زيرانى به‌ريتانيا رايگه‌ياند، داوا له هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌ين له چوارچێوه‌ى ده‌ستوورى عێراقدا كێشه‌كانيان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
گوتيشى: حكومه‌تى به‌ريتانيا له دواى 2014ه‌وه هاوكارى عێراق ده‌كات و له ئێستاشه‌وه 30 مليۆن پاوه‌ن ته‌رخانده‌كات بۆ هاوكاريكردنى عێراق له بوارى پاراستنى مافى مرۆڤ و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان.
هه‌روه‌ها گوتى: له چوارچێوه‌ى هاوكارى نێوده‌وڵه‌تى به‌ريتانيا به‌رده‌وام ده‌بێت له هاوكاريكردنى عێراق و به‌رده‌وام ده‌بين له راهێنانى هێزه‌كان.
روونيشيكرده‌وه، كه وڵاته‌كه‌ى پشتگيرى حكومه‌تى عێراق ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و هانى هه‌ولێريش ده‌ده‌ن كێشه‌كان له چوارچێوه‌ى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێن.