مێسی پیاوی یه‌كه‌م بێرنابیۆ و پادشای 2017
دوای كۆتایی هاتنی كلاسیكۆی ئیسپانیا كه تێیدا بارسێلۆنا به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام له نێو یاریگه‌ی بێرنابیۆ شكستی به ریال مه‌درید هێنا، لیۆنێل مێسی بووه پادشای گۆڵكارانی 2017 و زنجیره‌یه‌ك ریكۆردی دیكه‌شی تۆمار كرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 23 دێسێمبه‌ری 2017، له گه‌ڕی 17ـه‌می لالیگا، یانه‌ی بارسێلۆنا هه‌ریه‌ك له یاریزانان (لویس سوارێز، لیۆنێل مێسی و ئالێكس ڤیدال) له ریال مه‌دریدی برده‌وه.
بارسێلۆنا ژماره‌ی خاڵه‌كانی له لوتكه‌ی لالیگا گه‌یانده 45 خاڵ و ریال مه‌دریدیش به 31 له پۆلێنی چواره‌م مایه‌وه.
گرینگ‌ترین ئامار و رووداوه مێژووییه‌كانی كلاسیكۆی ئه‌مجاره.
ـ لیۆنێل مێسی تاكه یاریزانه له مێژووی كلاسیكۆ 25 گۆڵ تۆمار بكات.
ـ مێسی بووه یه‌كه‌م یاریزان له میژوودا، 15 گۆڵ له یاریگه‌ی بێرنابیۆ تۆمار بكات.
ـ مێسی به 54 گۆڵ بووه یه‌كه‌م گۆڵكاری 2017.
ـ لیۆنێل مێسی ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له لوتكه‌ی لالیگای ئه‌م وه‌رزه گه‌یانده 15 گۆڵ.
ـ لویس سوارێز به 10 گۆڵ له پۆلێنی دووه‌می گۆڵكارانی لالیگا دێت.
ـ له دوای 17 كارتی سوور له كلاسیكۆ، 14 كارتیان به‌ڕووی یاریزانانی ریال مه‌درید به‌رز كراوه‌ته‌وه.
ـ بۆ جاری یه‌كه‌مه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان زێدان به‌رامبه‌ر ڤاڵڤێردی تووشی شكست ده‌بێت.
ـ یه‌كه‌مجار له مێژوودا، بارسێلۆنا له 3 كلاسیكۆی له‌سه‌ریه‌ك له یاریگه‌ی بێرنابیۆ سه‌ركه‌وتن تۆمار ده‌كات.