توركیا به ناوی "چڵه زه‌یتوون" په‌لاماری شاره پڕ زه‌یتوونه‌كه ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
له رۆژی شه‌ممه 20/1/2018ـه‌وه توركیا ئۆپراسیۆنی "چڵه زه‌یتوون"ـی دژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" له شاری عه‌فرین ده‌ستپێكردووه.
ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا، له باكووری رۆژئاوای سووریا به‌ڕێوه‌ده‌برێت و ئه‌نقه‌ره ده‌ڵێت: "بۆ رزگاركردنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نییه له ده‌ست گرووپه چه‌كداره‌كان، كه توركیا پێیوایه په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" هه‌یه و به رێكخراوێكی "تیرۆریستی" ناویان ده‌بات.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیاش، گرته‌ی ڤیدیۆیی فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانیان بڵاوكرده‌وه كاتێك پێگه و بنكه‌كانی هێزه‌كانی یه‌په‌گه له عه‌فرین بۆمبا‌باران ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی ئه‌نادۆڵی فه‌رمی توركی بێت، خه‌لوسی ئاكار، سوپاسالاری توركیا خۆی سه‌رپه‌رشتی پرۆسه سه‌ربازییه‌كه‌ی سه‌ر عه‌فرین ده‌كات و سات به سات چاودێریی چۆنییه‌تی به‌رێوه‌چوونی ده‌كات، له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا و له باره‌گای سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانیش ژووری ئۆپراسیۆنی درووستكردووه.
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیا ده‌ڵێت: "ئۆپراسیۆنی عه‌فرین له كاتژمێر 5:00ـی به‌ره‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه 20/1/2018ـه‌وه ده‌ستیپێكردووه و ناوی "چڵه زه‌یتوون"ـنمان لێناوه".
له به‌یاننامه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیا هاتووه "ئۆپراسیۆنی چڵه زه‌یتوون، ئامانجی درووستكردنی ئاسایش و ئارامییه له‌سه‌ر سنووره‌كانی توركیا و ناوچه‌كه و له‌ناوبردنی "گرووپه تیرۆریستییه‌كان"ـه له شاری عه‌فرین و رزگاركردنی ناوچه‌كه له سته‌می تیرۆریسته‌كان" وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن.
مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به كه‌ناڵی (tv24)ـی راگه‌یاندووه: "هه‌موو لایه‌نه‌كانمان ئاگاداركردووه‌ته‌وه له‌و كاره‌ی ده‌یكه‌ین، به نووسراویش رژێمی سووریامان ئاگاداركردووه‌ته‌وه، هه‌ر چه‌نده هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك له نێوانماندا نه‌ماوه له‌گه‌ڵ ئه‌و رژێمه‌دا، پێمان گوتوون، ئه‌و كاره‌ی ده‌یكه‌ین له‌گه‌ڵ یاساكانی نێوده‌وڵه‌تی ناكۆك نییه".
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكیشه تۆپباران و بۆردوومانی ناوچه‌كانی شاری عه‌فرین، له‌لایه‌ن سوپای توركیا و میلیشیاكانی سه‌ر به توركیا ده‌ستیپێكردووه‌و ئه‌مڕۆش هێرشی زه‌مینی سوپای توركیا و میلیشیا چه‌كداره‌كانی "سوپای ئازاد" له چه‌ند میحوه‌رێكه‌وه ده‌ستیپێكردووه.
به‌ڵام یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" له چه‌ندین بۆنه‌دا رایانگه‌یاندووه: "ئه‌وان به‌رگریی له شاره‌كه ده‌كه‌ن".
سیپان حه‌مۆ، فه‌رمانداری گشتی هێزه‌كانی یه‌په‌گه له‌وباره‌یه‌وه به ئاژانسی فورات نیووزی گوتبوو: "قه‌ده‌ری ئێمه وایه، ده‌بێت پاش داعش، ناوچه‌كه له به‌ڵای ئه‌ردۆغانیش رزگار بكه‌ین".