ئه‌سه‌د دۆستی كورده یان دوژمن؟
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، له راپۆرتێكدا زانیاری له باره‌ی ئه‌و ئاسانكارییه بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د، پێشكه‌ش به شه‌ڕڤانانی كردووه له باكووری سووریا، به‌تایبه‌تیش له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی "چڵه زه‌یتوون"ـه‌وه له‌لایه‌ن سوپای توركیا.
له راپۆرته‌كه‌یدا، رۆیته‌رز ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌و كوردانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه پاڵپشتی ده‌كرێن، له شه‌ڕدا له‌گه‌ڵ توركیا، به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ له سه‌رچاوه‌یه‌كه‌ی پێشبینی نه‌كراوه‌وه هاوكارییان پێده‌گات، ئه‌ویش به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سووریایه.
هه‌رچه‌نده هێزه‌كانی سه‌ر به سووریا، له چه‌ند شوێنێكی جیاوازی وڵات، رووبه‌ڕووی كورد ده‌بوونه‌وه و به توندیش دژایه‌تی داواكانی كوردی‌یان ده‌كرد بۆ ئۆتۆنۆمی، به‌ڵام جیاوازییه‌كه ئه‌وه‌یه، ئێستا دوژمنێكی هاوبه‌ش هاتووه‌ته پێش و ئامانجی هه‌ردووكیان، به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی توركیا و راگرتنی هێرشه‌كه‌یه‌تی.
له 20ی كانوونی دووه‌مه‌وه، توركیا هێرشی كردووه‌ته سه‌ر عه‌فرین و شه‌ڕڤانانی په‌یه‌ده به هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی سنووره‌كانی ده‌زانێت، له‌و كاته‌وه‌ش كورد داوای له دیمه‌شق كرد، هێزه‌كانی خۆی بۆ پاراستنی سنووره‌كان ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه بكات.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، له سه‌ر زاری نوێنه‌رانی هه‌ردوولا بڵاویكردووه‌ته‌وه، حكوومه‌تی سووریا لاری له به‌جێهێنانی ئه‌و داوایه‌ی كورد نییه و ئێستا هاوكاری ناڕاسته‌وخۆ پێشكه‌ش به شه‌ڕڤانان ده‌كات، به‌تایبه‌تیش له رێگه‌پێدان به شه‌ڕڤانان و هاووڵاتییانی سڤیل و كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی به ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندا، سه‌ردانی عه‌فرین بكه‌ن.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ش، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌سه‌د له‌و شه‌ڕه‌دا سه‌ركه‌وتووبێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ هه‌نگاوێكی جددی و كرده‌نی بگرێته‌به‌ر.
وه‌ك راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی بۆ كردووه، گومان له‌وه‌دا نییه گه‌یاندنی ئه‌و هاوكارییانه به‌رده‌وامی به به‌رگرییه‌كانی شه‌ڕڤانان ده‌دات و به‌رپه‌رچی پێشڕه‌وییه‌كانی توركیا ده‌داته‌وه و ماوه‌ی ململانێكه‌ش درێژتر ده‌كاته‌وه.
له ئه‌گه‌ری كه‌مبوونه‌وه‌ی هاوكارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش، شه‌ڕڤانان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق رێككه‌وتوون بۆ ئه‌وه‌ی له ناوچه‌كانی دیكه‌ی وه‌كو كۆبانێ و جزیره، هاوكارییه‌كان بگه‌یه‌ننه عه‌فرین.
كینۆ گابرێل، گوته‌بێژ به‌ناوی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (هه‌سه‌ده)، بۆ رۆیته‌رز ده‌ڵێت: "چه‌ند رێگه‌یه‌كی جیاواز هه‌یه بۆ گه‌یاندنی هاوكارییه‌كان بۆ عه‌فرین، به‌ڵام رێگه‌ی سه‌ره‌كی به ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی سووریا تێپه‌ڕده‌بێت".