سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر پلانی نوێی یانه‌كه‌ی بۆ كوردستان24 ئاشكرا كرد
سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر له لێدوانێكی بۆ كوردستان24 ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه یانه‌كه‌ی به‌شداری له خولی پله‌یه‌كی عێراق ده‌كات، ده‌شڵێت: له داهاتوویه‌كی نزیك تیپی كوردستانی هه‌ولێر و عێراق جیا ده‌كه‌ینه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 11 شووباتی 2018، عه‌بدوڵڵا مه‌جید سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر به كوردستان24ـی راگه‌یاند كه به نیازن راهێنه‌رێك بۆ تیپی هه‌ولێری خولی عێراق بهێنن و چه‌ندان یاریزانی نوێش بۆ ریزه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر بگوازنه‌وه.
سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر گوتیشی: له پێناو گه‌ڕانه‌وه بۆ خولی نایابی عێراق به‌شداری له خولی پله‌یه‌كی عێراق ده‌كه‌ین.
ده‌شڵێت: هه‌ریه‌ك له بارزان شێرزان، یوونس شكوور و ئیڤان خالید گرێبه‌سته‌كانیان به‌فه‌رمی له‌گه‌ڵ یانه‌ی زاخۆ كۆتایی هات و بۆ یانه‌ی هه‌ولێر گه‌ڕانه‌وه و رۆژی سێشه‌ممه له خولی نایابی كوردستان به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر یاری ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر ده‌شڵێت: له‌مه‌ودوا یارییه‌كانی خولی پله‌یه‌كی عێراق و نایابی كوردستان له یاریگه‌ی یه‌كه‌می فره‌نسۆ هه‌ریری ده‌كه‌ین.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، ئیڤان خالید له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 داوای لێبوردنی له هانده‌رانی زاخۆ كرد، ده‌شڵێت: ئه‌وه‌ی له توانا‌مان دا بوو پێشكه‌شی یانه‌ی زاخۆمان كرد، ئێستاش گه‌ڕاینه‌وه بۆ یانه‌ی هه‌ولێری پێشوومان.
یانه‌ی هه‌ولێر له خولی نایابی كوردستان ته‌نیا یه‌ك یاری كردووه، ئه‌ویش به گۆڵێكی بێوه‌ڵام به یانه‌ی زاخۆ دۆڕا، رۆژی سێشه‌مه‌ش به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر یاری ده‌كات، بڕیاریشه یارییه‌كانی خولی پله‌یه‌كی تۆپی عێراق له مانگی نیسانی ئه‌مساڵ بكرێن.