نامه‌یه‌ك له كیم جۆنگ ئونه‌وه بۆ تره‌مپ
K24 - هه‌ولێر:
هه‌ر دوو نێردراوه‌كه‌ی سه‌رۆكی كۆریای باشوور كه له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور كۆببوونه‌وه، بریاره رۆژی پێنجشه‌ممه به‌مه‌به‌ستی ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئیداره‌ی ئه‌مریكا له ده‌ره‌نجامی گفتوگۆكانیان به‌ره‌و واشنتن به‌ڕێبكه‌ون.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی یۆنهاپی كۆریای باشوور، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 7/2/2018 سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئۆفیسی سه‌رۆكایه‌تی كۆریای باشوور رایگه‌یاندووه: "پێشبینی ده‌كرێت جۆنگ وی یۆنگ، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئۆفیسی سه‌رۆكایه‌تی و سوه هۆن سه‌رۆكی ئاژانسی هه‌واڵگری كه بۆ دیداری كیم جۆنگ ئون چووبوونه پیۆنگ یانگ، رۆژی پێنجشه‌ممه بچنه ئه‌مریكا.
به‌ڵام سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت: "هێشتا دڵنیا نه‌بووینه‌ته‌وه دوو به‌رپرسه باڵاكه‌ی كۆریای باشوور چاویان به سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ ده‌كه‌وێت یان نا، به‌ڵام ماوه‌ی دوو رۆژ له واشنتن ده‌مێننه‌وه‌و ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ تره‌مپ كۆببنه‌وه، ده‌ره‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆریای باكوور بۆ سه‌رۆكی ئه‌مریكا باس ده‌كه‌ن و بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ پیۆنگ یانگ بانگهێشتی ده‌كه‌ن.
دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان له پیۆنگ یانگ، دوو نیردراوه باڵاكه‌ی كۆریای باشوور‌و رۆژی سێشه‌ممه له سۆڵ (سیئۆل)ـی پایته‌خت كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیان سازدا. راوێژكار جۆنگ گووتی: "سه‌رۆكی كۆریای باكوور پابه‌ندبوونی ته‌واوی وڵاته‌كه‌ی به داماڵینی چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌ربڕیوه‌و ئاماده‌ی گفتوگۆیه له‌گه‌ڵ واشنتن و ئێمه نامه‌كه‌ی پیۆنگ یانگ ده‌گه‌یه‌نینه ئه‌مریكییه‌كان".
بڕیاریشه هه‌ر دوو سه‌رۆكی كۆریای باكوور و باشوور، مانگی نیسان/ ئه‌پریلی داهاتوو، لوتكه‌یه‌كی میژوویی له‌ناوچه‌ی له چه‌كداماڵراوی نێوانیان له نیمچه دوورگه‌ی كۆری بۆ باشكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌رێوه‌ببه‌ن.
ئه‌مه له كاتیكدایه واشنتن خۆشحاڵی خۆی به‌و پێشكه‌وتنانه ده‌ربڕیوه كه له په‌یوه‌ندییه‌كانی نیوان هه‌ر دوو كۆریا به‌دیهاتوون، به‌تایبه‌تی پاش كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م دواییه‌ی به‌رپرسانی هه‌ر دوو وڵات.