به‌غدا گه‌نجینه‌كانی به "میراتی به‌عسییه‌كان" پڕده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
تا ئێستا به به‌های 3 ملیار دۆلاری ئه‌مریكی ده‌ست به‌سه‌ر موڵك و ماڵی به‌رپرسانی رژێمی پێشووی عیراقدا گیراوه، پاش ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری لیستێكی به‌ناوی سه‌ركره‌كانی به‌عس و كه‌سوكاری پله دوویان بڵاوكرده‌وه تا ده‌ست به‌سه‌ر موڵك و ماڵیاندا بگیرێت، جگه له‌وانه‌ی له ژیاندا ماون و له زیندانه‌كاندان، ئه‌فسه‌رانی سوپای عێراقی ئه‌و سه‌رده‌مه‌شی گرتووه‌ته‌وه كه به‌شداریی جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی عێراق و ئێرانیان كردووه‌و موڵك و ماڵی سه‌ركرده له‌سیداره‌دراوه‌كانیشی نه‌بواردووه.
رۆژنامه‌ی العربی الجدید له به‌رپرسانی عیراقه‌وه زانیوویه‌تی، دوای یه‌ك رۆژ له ده‌ركردنی بڕیاره‌كه، ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێك بۆ ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی موڵك و ماڵی ئه‌و به‌عسیه پله باڵایانه كردووه و 4 هه‌زار كه‌سی به‌رپرسانی رژێمی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی گرتووه‌ته‌وه، جگه له ئه‌فسه‌رانی سوپا و موخابه‌رات و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی رژێمی به‌عسیش.
وه‌زاره‌ته‌كانی داد و دارایی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شیان پێكهێناوه‌و موڵك و ماڵه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كانیان خستووه‌ته لیستێكه‌وه‌و ئاماده‌یان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت له زیادكردنی ئاشكرادا بیانفرۆشێته‌وه یان وه‌به‌رهینانیان تێدا بكات.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و رۆژنامه عه‌ره‌بییه، 40% ئه‌و موڵك و ماڵانه ئێستا له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان و ئه‌فسه‌ر و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه به‌كارده‌هینرێن و ئه‌وان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتوون، به‌شه‌كه‌ی دیكه‌شیان به‌ده‌ست خێزان و كه‌سوكاری ئه‌و به‌عسانه‌وه‌یه كه بڕیاره‌كه ده‌یانگرێته‌وه".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، به‌شی زۆری ئه‌و ناوانه‌ی بریاره‌كه ده‌یانگرێته‌وه، ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی سوپای ئه‌وكاتی عیراقن كه له جه‌نگی عێراق و ئێران به‌شداریان كردووه.
به‌رپرسێكی باڵای عیراقی گوتوویه‌تی: "ئه‌و موڵك و ماڵانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه، خانوو و باڵه‌خانه و دووكان و بازاڕ و زه‌وی كشتوكاڵ و زه‌وی نیشته‌جیبوون و ئۆتۆمبێل وئه‌ژماری بانكی له هه‌ر دوو بانكی ره‌شید و رافیده‌ین ده‌گرێته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌كه، چاودێران كۆی نرخی ئه‌و موڵك و ماڵانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه به 3 ملیار دۆلاری ئه‌مریكی خه‌مڵاندووه و ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، به‌شیكی زۆری ئه‌و موڵك و ماڵه‌ی خراوه‌ته لیسته‌كه‌وه، میراتی خێزانه‌كانن پێش ئه‌وه‌ی كه‌سوكاریان له‌ناو رژێمی به‌عسدا پله و پۆست وه‌ربگرن، به‌ڵام هه‌ر بڕیاره‌كه گرتوونییه‌تیه‌وه.
هه‌روه‌ها به‌رپرسێكی دیكه‌ی عیراقی گوتوویه‌تی، ئه‌و پرسه دادگایی زۆری به‌دوادا دێت و تانه‌ی زۆر له‌و بڕیاره ده‌درێت و سكاڵاكه‌ری زۆری ده‌بێت، چونكه 40% ئه‌و موڵك و ماڵانه به‌ده‌ست به‌رپرسه سیاسی و سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كانی حكومه‌تی ئێستای عێراقه‌وه‌یه و ده‌كه‌ونه ناوچه‌كانی (جادریه، كازمیه، ئه‌عزه‌میه، كه‌ڕاده، مه‌نسوور و دۆره).
جگه له‌وه‌ی هه‌ر موڵك و ماڵێكی دیكه‌ی ئه‌و به‌رپرسانه و كه‌سوكاری پله دوویان له پارێزگاكانی دیكه‌ی وه‌ك، مووسڵ، به‌سره، سه‌ڵاحه‌ددین، ئه‌نبار، نه‌جه‌ف، كه‌ربه‌لا و زیقار و بابل، هه‌یه و ئه‌وانیش ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێت.