كه‌ناڵێكى رووسى: توركيا ده‌يه‌وێت تيرۆريستانى به‌ره‌ى نووسره له غوته رزگار بكات
K24 – هه‌ولێر:
كه‌ناڵى رووسياليه‌وم، بڵاويكرده‌وه، سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان هه‌وڵه‌كانى خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ رزگاركردنى تيرۆريستانى به‌ره‌ى نووسره له غوته‌ى رۆژهه‌ڵات.
كه‌ناڵه‌كه ئاماژه‌ى به لێدوانى سه‌رۆكايه‌تى توركيا داوه له باره‌ى په‌يوه‌ندى ته‌له‌فۆنى نێوان ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكى رووسيا، ڤلاديمێر پوتن، باسى له ده‌ربازبوونى چه‌كدارانى گرووپى تيرۆريستى به‌ره‌ى نووسره كردووه له غوته، كه ئێستا له لايه‌ن سوپاى سوورياوه هێرشى ده‌كرێته سه‌ر.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، گوته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تى توركيا، ئيبراهيم كالن، له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رايگه‌ياند، له په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌كه‌ى نێوان ئه‌ردۆغان و پوتن باسى ره‌وشى غوته‌ى رۆژهه‌ڵات كراوه و قسه له باره‌ى رێككارى پێويست بۆ راگرتنى كردارى ئاگربه‌ست كراوه به مه‌به‌ستى ده‌ربازكردنى چه‌كدارانى به‌ره‌ى نووسره و كردنه‌وه‌ى رێڕه‌وى مرۆيى بۆ گه‌يشتنى كۆمه‌كه مرۆييه‌كان.
كالن باسى له‌وه‌شكردووه، ده‌ربازكردنى ئه‌و گرووپانه له غۆته پێويسته، چونكه بوونه‌ته پاساوێك تا سوپاى سووريا به‌رده‌وامى بدات به هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر ناوچه‌كه.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌نقه‌ره، ده‌يه‌وێت رۆژانه پێنج كاتژمێر ئاگربه‌ست رابگه‌يه‌نرێت. بۆ ده‌ربازكردنى ئه‌وانه‌ى ده‌يانه‌وێت له غوته رزگار بن.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، سه‌رۆكى توركيا هه‌وڵه‌كانى بۆ رزگاركردنى گرووپه‌كانى غوته‌ى رۆژهه‌ڵات خستووه‌ته‌گه‌ڕ و له‌و چوارچێوه‌يه‌دا په‌يوه‌نديكردووه به سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا و سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلامى ئێرانه‌وه.
غوته‌ى رۆژهه‌ڵات بووه‌ته دواين وێستگه‌ى گرووپ و ميليشيا تيرۆريستييه‌كانى سه‌ر به قاعيده و به‌ره‌ى نووسره‌ى باڵى سوورياى رێكخراوى قاعيده و له به‌رامبه‌ريشدا سوپاى سووريا و هاوپه‌يمانه‌كانى به چڕى هێرشه‌كانيان بۆ سه‌ر ناوچه‌كه ده‌ستپێكردووه به مه‌به‌ستى كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى و ده‌رپه‌ڕاندنى گرووپه چه‌كدارييه‌كان.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر