بۆ جاری سێیه‌م.. تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌خرێته‌پاڵ نه‌وه‌ی دامه‌زرێنه‌ری ئیخوان
K24 - هه‌ولێر:
بۆ جاری سێیه‌م، تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی ئاراسته‌ی تاریق ره‌مه‌زان، مامۆستای زانكۆی ئۆكسفۆرد و نه‌وه‌ی دامه‌زرێنه‌ری ئیخوان ده‌كرێت.
ئه‌مه سێیه‌م ژنه ئه‌و تۆمه‌ته ئاراسته‌ی تاریق ره‌مه‌زان ده‌كات، ئه‌مجاره‌یان ژنێكی فه‌ره‌نسی موسڵمانه و ره‌تیكردووه‌ته‌وه ناوی راسته‌قینه‌ی خۆی ئاشكرا بكات و ته‌نها خۆی به ماری ناساندووه.
ماری له سكاڵاكه‌یدا باس له‌وه ده‌كات، له ماوه‌ی ساڵانی 2013 و 2014، له فه‌ره‌نسا و برۆكسل و له‌نده‌ن، له چه‌ند بۆنه‌یه‌كی جیاواز، له‌لایه‌ن تاریق ره‌مه‌زانه‌وه ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته‌سه‌ر.
ماری، نه‌وه‌ی دامه‌زرێنه‌ری ئیخوان به به‌كارهێنانی توندوتیژی تۆمه‌تبار ده‌كات، كه له دژی ئه‌نجامیداوه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی بكاته‌سه‌ر، به گوێره‌ی گوته‌كانیشی، له په‌راوێزی چه‌ند كۆنگره‌یه‌كی جیاوازدا، زیاتر له 10 ده‌ستدرێژی سێكسی كردووه‌ته سه‌ر ئه‌و ژنه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری، ماری چه‌ند جارێك هه‌وڵیداوه له ژێر كاریگه‌ریی هه‌ڕه‌شه‌كانی تاریق ره‌مه‌زان دوور بكه‌وێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌رده‌وام بووه.
تاریق ره‌مه‌زان، ره‌خنه‌گری ته‌له‌ڤزیۆنی و نه‌وه‌ی حه‌سه‌ن به‌نا، دامه‌زرێنه‌ری ئیخوان موسلمینه له میسر، مامۆستای زانكۆی ئۆكسفۆرد بووه و هه‌ڵگری وڵاتینامه‌ی سویسرییه.
له سه‌ره‌تای مانگی رابردووش به‌هۆی ئاراسته‌كردنی تۆمه‌تی ده‌ستدرێژیكردنی سێكسی بۆ سه‌ر دوو ژن، له فه‌ره‌نسا ده‌ستگیركراوه، به‌ڵام له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ته‌واوی ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كاته‌وه.
سه‌رچاوه: RT
ا. م