سەڵاحەدین بەهائەدین: هەندێك لایەن دژی لیستی هاوبەشی کوردستانی بوون

"پێشنیازەكەمان قبووڵ نەكرا"
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ئاشكرای دەكات، پێشنیازی ئەوەیان كردبوو كە لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بە یەك لیست بەشداری لە ھەڵبژاردنەكانی عێراق بكەن، بەڵام ھەندێك لایەنی دژی لیستی ھاوبەشی كوردستان بوونە.

سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە كاتی بەشداریكردن لە پرسەی دلۆڤان ئیدریس بارزانی رایگەیاند: "داوامان لەلایەنە سیاسییە کوردستانییەکان کرد، کە لیستێکی هاوبەشی کوردستانی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق پێکبهێنین، بەڵام هەندێك لایەن قبووڵی ئەو پێشنیازەیان نەبوو".

گوتیشی: "دوای هەڵبژاردنەکان پێویستە نوێنەرانی کورد لە پەرلەمانی عێراق کار بۆ یەکڕیزی نێوانیان بکەن".

سەڵاحەدین بەهائەدین راشیگەیاند: "ئەگەر بمانەوێت پرسە کۆمەڵایەتییەکان کۆماندەکەنەوە و هیوادارم ئەو بۆنە کۆمەڵایەتییانە ببنە هۆکارێك بۆ کۆکردنەوەمان لە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان".

ھ.م