ئه‌مریكا له‌باره‌ی ئێران داوای فشار له وڵاته به‌رپرسه‌كان ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
كۆشكی سپی داوا له "وڵاته به‌رپرسه‌كان" ده‌كات فشار بخه‌نه سه‌ر ئێران و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی تارانی به درووستكردنی مه‌ترسی له رۆژهه‌ڵاتی ناوڕاست ناوبردووه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه رۆژی هه‌ینی 11/5/2018 كۆشكی سپی بڵاویكردووه‌ته‌وه ده‌ڵێت: "كاتی ئه‌وه‌یه وڵاته به‌رپرسه‌كان ده‌ست به فشاره‌كانیان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ئێڕان بگۆڕن و ئاماژه‌یان به بۆمبابارانه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئێران و ئاراسته‌كردنی مووشه‌ك له‌لایه‌ن حووسییه‌كانی یه‌مه‌نه‌وه بۆ سعوودیه كردووه كه له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا روویداوه.
پاش ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ریككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی راگه‌یاند. ئیسرائیلیش هێرشێكی چڕی كرده سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆری بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئێران و حزبوڵڵا له سووریا و تارانی به ھێرشكردنه سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئیسرائیل له به‌رزاییه‌كانی جۆلان تۆمه‌تبار كرد.