ئەمریكا: ھاوكاری حكوومەتی داھاتووی عێراق دەكەین
K24 - واشنتن
له وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێری كوردستان24 له واشنتن، هێزه‌ر ناوێرت، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێـت، ئه‌وان كار له‌گه‌ڵ هه‌ر حكوومه‌تێكی عێراقی ده‌كه‌ن كه له‌لایه‌ن گه‌لی عێراقییه‌وه ده‌نگی بۆ دراوه و هه‌ڵبژێردراوه‌و ده‌شڵێت، ئه‌وان هاوكاریی حكوومه‌تی نوێی عێراق ده‌كه‌ن له رێگه‌گرتن له هه‌رلایه‌ك كه بیه‌وێت سه‌روه‌ری خاكی عێراق پێشێل بكات.
لۆری ملڕۆی، په‌یامنێری كوردستان24 لە واشنتن لە گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكای پرسی، مایك پۆمپیۆ رایگه‌یاند، كه پێویسته ئێران رێز له سه‌روه‌ری خاكی عێراق بكرێت و كار بكات بۆ داماڵینی گرووپه میلیشیا شیعه‌كان له چه‌ك، ئایا ئێوه ئه‌وه كاری له‌پێشینه‌تان ده‌بێت، له قۆناخی ئایندەی عێراق، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كار له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراقی ده‌كه‌ن؟
هێزه‌ر ناوێرت: "سه‌روه‌ری خاكی عێراق پرسێكه كه ستراتیژییه‌تی ئاسایشی نیشتمانی ئێمه و به‌رپرسانی ئیداره‌كه‌مان هه‌میشه جه‌ختمان له‌سه‌ری كردووەته‌وه. بینیشتان كه وه‌زیری ده‌ره‌وه چه‌ند جارێك ئه‌و خاڵه‌ی دووپاتكرده‌وه. ئێمه هاوكار و شه‌ریكی حكوومه‌تی عێراقین و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆریشه ئێمه شه‌ریكین و ئێمه‌ش هاوكاری حكوومه‌تی عێراقی ده‌كه‌ین بۆ به‌رگریكردن له سه‌روه‌ری خاكه‌كه‌ی له‌لایه‌ن هێزه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان".
په‌یامنێری كوردستان24: "موقته‌دا سه‌در كه یه‌كێك له‌و سه‌ركردانه‌ی زۆر دژی ئێرانه، پێتوایه كه‌سێكی شیاو بێت بۆ ئه‌و پرسه؟
هێزه‌ر ناوێرت: "من ئه‌وه ناڵێم، ئێمه كار له‌گه‌ڵ هه‌ر حكوومه‌تێكی عێراقی ده‌كه‌ین كه خه‌ڵك هه‌ڵیبژاردووه و ده‌نگی بۆ داوه. ئێمه په‌یوه‌ندییه‌كی دوور‌و درێژمان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراقی هه‌یه و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌وه‌ی كه ئه‌و په‌یوه‌ندییه به‌هێزه‌مان هه‌بێت".
ھ.م