پایتهختی ئۆكرانیا پشێویی تێدهكهوێت
K24 - ههولێر:
لە شاری کییڤی پایتەختی ئۆکرانیا پێنج وێستگەی میترۆ بەگومانی بوونی بۆمب داخران، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەمشەو یاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بۆ تۆپی پێ لەو شارە بەڕێوە دەچێت.
ئاژانسی هەواڵی سپوتنیکی ڕووسی لە هەواڵێکیدا ووردەکاری ڕووداوەکەی لەزاری پۆلیسی کییڤ ئاشکرا کردوە و نووسیویەتی "کاتژمێر 1:30 خولەکی پاشنیوەڕۆ، کەسێک لە ڕێگەی تەلەفون پۆلیسی لە ههوڵی تەقاندنەوەی پێنج وێستگەی میترۆ ئاگادار کردۆتەوە".
تاکو ئێستا پۆلیسی شارەکە بوونی بۆمب و تەقەمەنی پشتڕاستنەکردۆتەوە، بەڵام پۆلیسی کییڤ لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە کە ڕێوشوێنی پێویستی ئەمنی گیراوەتەو بەر".
بڕیاره ئەمشەو هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید ئیسپانی و لیڤەرپوولی ئینگلیزی لە یاریگاکەی پایتەختی ئۆکرانیا ڕوبەڕوو ببنەوە و بەوهۆیەشهوە هەزاران گەشتیار ڕوویان لەو شارە کردوە.