"به پشتکردنە کورد رووسیا سیاسەتی خۆی بەرامبەر تورکیا جێبەجێكرد"
K24 - ههولێر:
زیاتر له دوو مانگە شاری عەفرین لە ژێر ناوی" ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتوون'' لە لایەن هێزەکانی تورکیا و هاوئاوازەکانی داگیرکراوە، بۆ ئەوەش رووسیا بە خیانەتکردن لە کوردەکانی ڕۆژئاوا تۆمەتبار دەکرێت.
دکتۆر مەنابهانجان میهر، لێکۆڵەرەوەی سیاسی لە سەنتەری یورەیژیا و پەیمانگای شیکاریی سیاسەتی بەرگری، لە ڕاپۆرتێکیدا نووسیویەتی:" تورکەکان نەیاندەتوانی بێ ڕەزامەندی ڕووسیا ئۆپەراسیۆنی سەر عفرین دەستپێبکەن چونکە کۆنتڕۆڵی ئاسمانی عفرین بەدەست رووسیا بوو".
هەروەها نووسەر و ڕۆژنامەنووسی تورک، ئیلنور چهڤیک، لە لێدوانێکیدا بۆ سی ئێن ئێن تورک لەو بارەیەوە گووتی:"ئەگەر رووسیا ئاسمانی بۆ نەکردیانەیەتهوە، ئێمە نەمان دەتوانی بچینە ناو عفرین و باب. تەنانەت نەشمان دەتوانی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانیش بفڕێنین."
پێشتر رووسیا بەرگری لە کوردەکانی ڕۆژئاوا دەکرد و داوای دەکرد کە بەشداری بکەن لە چارەسەری کێشەکانی سووریا و بەفەرمیش داوای کردبوو کە دەبێت کوردەکان بەشداری بکەن لە دیدارە جیهانیەکانی ژنێف و ئەستانە بۆ چارەسەری کێشەکانی سووریا، بەڵام ئێستا سیاسەتێکی دووژمنکارانە بەکاردێنێت لەگەڵیان.
رووسیا بههۆی پشتکردنە کوردەکان توانی سیاسەتی خۆی بەرامبەر بە تورکیا جێبەجێبکات. مۆسکۆ توانی تورکیا دژی ئەمریکا هان بدات و ململانێ بخاتە ناو ڕێکخراوی ناتۆوە کە تورکیا تیایدا دووەم بەهێزترین وڵاتە.
یەکێکی دیکە لە هۆکارانی پشتکردنە کورد لە لایەن رووسیاوە بۆ هاوپەیمانی کوردانی ڕۆژئاوا و ئەمریکا دەگەڕێتەوە. کورد لەگەڵ ئەمریکا یەکی گرت تاکو دژی داعش و ئەسەد بجەنگێت، بەڵام ئەمە بە دڵی رووسیا نەبوو.
وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ، لە کاتی هاوپەیمانی کورد و ئەمریکا ڕایگەیاند:" ئەمریکا دەیەوێت جیا لە دەسەڵاتی دەوڵەت، دەسەڵاتی دیکە لە سووریا دروست بکات."
دکتۆر مەنابهانجان پێشی وایە کە:" پەیەدە نەیتوانی لە کاتی خۆیدا لە سیاسەتی نێودەڵەتی لە سووریا تێبگات، چونکە ئەمریکا هەرگیز جەنگی دژی داعشی بە جدی نەگرتووە و بەڵکو شەڕی بۆ بەرژەوەندی خۆی کردوە لە سووریا. بەرژەوەندی کوردیشی لا گرنگ نیە."
کوردەکان ئێستا بێ هیوان لە سیاسەتی ئەمریکا و رووسیا لە عفرین چونکە ڕووسیا پشتی کردە کورد و لەگەڵ تورکیا و ئێران سەودا دەکات، ئەمریکاش دوای بەرژەوەندییەکانی خۆی كهوتووه لە سووریا.