ئهردۆغان بۆ شهڕی ههدهپه پهنا بۆ چهكی ئیسلام دهبات
K24 - ههولێر
لەگەڵ زیاتر نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکانی تورکیا کە بڕیارە 24ی ئەم مانگە (حوزەیران) ئەنجام بدرێت، بانگەشەی لایەنە سیاسییەکان گەرمتر دەبێت و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، ئاینی ئیسلام بەکاردەهێنێت بۆ راکێشانی دەنگدەران بەلای خۆیدا.
رۆژی یەکشەمە (03/06/2018) ئهردۆغان لە شاری دیاربەکر لە ناو ئاپۆرای جەماوەرەکەی، هێرشی کردەسەر هەدەپە و بە خەڵکانی " بێ دین" و " دوور لە ئیسلام " تۆمەتباریکردن.
ئەردۆغان، خۆی وەک پارێزەری ئیسلام لە تورکیا نیشاندا و گووتی: "ئایا ئەوان (هەدەپە) هیچ پەیوەندییەکیان هەیە بە بەهاکانی ئێمەوە؟ ئەوان هیچ پەیوەندییەکان بە ئیسلامەوە هەیە؟ ئەوان مولحیدن، ئەوان بێ دینن".
ئەو سەرۆکەی تورکیا بەوەشەوە نەوەستاو و هەدەپە و پەکەکەی بە رووخانی " قوتابخانە و مزگەوتەکانی تورکیا" تۆمەتبارکردووه.
دەربارەی کێشەی کورد لەبەردەم دانیشتوانی ئەو شارە کوردییەی تورکیا گووتیشی: " چیدی کێشەی کورد لە تورکیا نەماوە و کوردەکان لە تورکیا بوونیان هەیە. من سهرۆككۆماری ئێوهشم".
ئەمە یەکمجار نییە کە ئەو سەرۆکەی تورکیا، ئاینی ئیسلام بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاردەهێنێت. لە هەڵبژاردنەکانی چوارساڵ لەمەوبەر، وەرگێڕان و چاپی قورئانی بە تورکی وەک بانگەشە بۆخۆی و پارتەکەی بەکارهێنا.