ئۆمتیتی هۆكاری نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ئاشكرا كرد
ساموێل ئۆمتیتی، گرێبەستەکەی نوێکردەوە و ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرۆکی یانەکەی واژۆی لەسەر گرێبەستە نوێیەکەی کرد.
پێگەی فەرمی بارسێلۆنا کەمێک پێش ئێستا بلاویکردەوە کە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا و بە ئامادەبوونی جۆزێپ ماریا بارتیمیۆی سەرۆکی یانەکەیان، واژۆ لەسەر گرێبەستە نوێیەکه‌ی ئومتیتی كراوه.
ئەو یاریزانە تا ساڵی 2023 لەگەڵ کەتەلۆنیەکان بەردەوام دەبێت و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی500 ملیۆن یۆرۆیە.
ئۆمتیتی لە ساڵی له 2016 لە ریزەکانی یانەی ئۆڵمپیک لیۆنی فره‌نساوه گواسترایەوە بارسێلۆنا و لە ماوەی رابردووش چەندین یانە لەسەر هێڵ بوون بۆ گواستنەوەی.
ئومتیتی به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه باس له نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ده‌كات:
"زۆر دڵخۆشم، هه‌ست به شانازی ده‌كه‌م كه گرێبه‌سته‌كه‌م له‌گه‌ڵ یانه‌ی خه‌ونه‌كان نوێ كرده‌وه، له یه‌كه‌م رۆژه‌وه هه‌ستم كردووه له ماڵی خۆمم و هیوادارم بۆ ساڵانێكی دوور لێره بمێنمه‌وه.
من و پیكێ زۆر به باشی له‌یه‌كتر تێده‌گه‌ین و گونجانێكی جوان له نێوانمان دروست بووه، بێگومان ساتی خۆش و ناخۆش روویداوه ئه‌و كاته‌ی له پاریسمان برده‌وه جوانترین سات بوو، دۆڕانیشمان به‌رامبه‌ر رۆما ناخۆشترین بوو.
پاره گرنگه، به‌ڵام گرنگتر له پاره بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كانه، له‌به‌ر ئه‌وه له بارسێلۆنا ده‌مێنمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین نازناو ببه‌مه‌وه.
زیدان كاری باشی بۆ ریال مه‌درید كرد وازهێنانیشی به هۆكاری تایبه‌ته و پێویسته هه‌مووان پێشوازی لێبكه‌ن، گرنگ نییه بۆ ئێمه ریال مه‌درید له وه‌رزی داهاتوو چۆن یاریی ده‌كات، ئه‌وه‌ی گرنگه ئێمه به‌شێوه‌یه‌كی باش یاریی بكه‌ن.
زۆر قسه‌م له‌گه‌ڵ گریزمان كردووه له كاتی نان خواردن و له كاتی پله‌ی سته‌یشن، به‌ڵام ده‌رباره‌ی هاتنی بۆ بارسێلۆنا هیچ قسه‌یه‌كمان نه‌كردووه، ئه‌گه‌ر حه‌ز بكات بێته ئێره زۆر دڵخۆش ده‌بین.