ئه‌ستێره‌یه‌كی بچووك به‌ڕێوه‌یه و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له مۆندیال ببێته گه‌وهه‌رێكی گه‌وره
گه‌وهه‌ره‌كانی مۆندیالی2018 ـ زنجیره‌ی سێیه‌م.. بێنیامین پاڤارد
ئاماده‌كردنی: رابه‌ر میر رۆستایی
زۆرێك له ئه‌ستێره‌كانی تۆپی پێ له‌ماوه‌ی جامی جیهانی دره‌وشاونه‌ته‌وه و بوونه‌ته ناوێكی نوێ له گۆڕه‌پانی یارییه‌كه، لوكاس پۆدۆڵسكی و تۆماس مۆله‌ر و خامێس رۆدریگێز نمونه‌ی ئه‌و ئه‌ستێره‌نانه‌ن له دوایین پاڵه‌وانێتییه‌كان ئه‌ستێره‌ییه‌كه‌یان ده‌ركه‌وتووه له‌كاتێكدا ته‌مه‌نیان له‌خوار 23 ساڵان بووه، دواتر ناووبانگییان له جیهانی تۆپی پێ ده‌ركردووه و نازناوی كوڕه زێڕینه‌كه‌ی پاڵه‌وانێتییه‌كانیان لێنراوه.
گه‌وهه‌رێكی دیكه‌ی تۆپی پێ كه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له مۆندیالی 2018 بدره‌وشێته‌وه (بێنیامین پاڤارده)ـه
-بێنیامین پاڤارد كێیه؟
بێنیامین پاڤارد له 26ـی مارسی 1996 له شاری ماوبیگی فڕه‌نسی له‌دایك بووه و ئێستا ته‌مه‌نی 22 ساڵه، ده‌توانێت له دڵی به‌رگری و به‌رگری لای راست و به‌رگری ناوه‌ند یاریی بكات، له‌وه‌ته‌ی وه‌رزی رابردووه‌وه درێسی یانه‌ی شتوتگارت ده‌پۆشێت دوای ئه‌وه‌ی ریزه‌كانی لیلی فڕه‌نسی جێهێشت، پاڤارد ده‌توانێت به قاچی راست یاریی بكات و گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه ئه‌ڵمانیه‌كه تا 2021 هه‌یه، نرخی له بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان ده‌گاته 25 ملیۆن یۆرۆ.
- بێنیامین پاڤارد له دوایین وه‌رزدا چی كردووه؟
ئه‌م یاریزانه رۆڵی گێڕا له گه‌یشتنی تیپه‌كه‌ی به بۆندزلیگا و له‌م وه‌رزه‌شدا له خانه‌ی حه‌وته‌م كۆتاییان به خوله‌كه هێنا، پاڤارد له‌سه‌رجه‌م یارییه‌كان به‌شداری كردووه و ته‌نانه‌ت خوله‌كێك دانه‌بڕاوه، هه‌روه‌ها گۆڵێكی هه‌یه و ته‌نیا كارتێكی زه‌ردی وه‌رگرتووه، ئه‌م یاریزانه 28 یاریی له دڵی به‌رگری كردووه و 4 یاری له به‌رگری لای راست و 4 یاریش وه‌كو به‌رگری ناوه‌ند یاریی كردووه.
-شێوازی یاریكردنی بێنیامین پاڤارد
پاڤارد له پێكهاته‌كه‌ی دیدێ دیشامپ و تیپه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا به یاریزانێكی جۆكه‌ر داده‌نرێت، جگه له‌لای چه‌پ ده‌توانێت له ناوچه‌كانی دیكه‌ی به‌رگری یاری بكات، هه‌رچه‌نده ئه‌زموونی نێوده‌وڵه‌تی كه‌مه، به‌ڵام توانایه‌كی گه‌وره‌ی كۆنتڕۆلی تۆپی هه‌یه، له پچڕاندنی تۆپه‌كانی ركابه‌ر چڕه، ده‌توانێت له ناوچه‌ی به‌رگری به باشی هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ تۆپ بكات.
-چاره‌نووسی نێوده‌وڵه‌تی بێنیامین پاڤارد
پاڤارد ته‌نیا چوار یاریی نێوده‌وڵه‌تی به درێسی كه‌ڵه‌شێره‌كان كردووه، سه‌رجه‌م ئه‌و یارییانه له میانی ئاماده‌كارییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی مۆندیالن، دیشامپ له‌م چوار یارییه وه‌كو یاریزانی به‌رگری لای راست پشتی پێ به‌ست، به‌رامبه‌ر وێڵز و ئه‌ڵمانیا و ئێرله‌ندا وه‌كو یه‌ده‌گ به‌شداری كرد، به‌ڵام به‌رامبه‌ر رووسیا یاریزانی سه‌ره‌كی فڕه‌نسا بوو.
-پێشبینییه‌كانی مۆندیال
بێنیامین پاڤارد به یه‌ده‌گێكی نمونه‌یی بۆ جیبریل سیدیبێ داده‌نرێت كه له به‌رگری لای راست یاریی ده‌كات، هه‌روه‌ها بژارده‌یه‌كی باشه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته یه‌ده‌گی چوارینه‌ی دڵی به‌رگری هه‌ریه‌كه له رافایل ڤاران و ساموێل ئۆمتیتی و پرێسنێل كیمپێمبی و عادل رامی، به‌هه‌مان شێوه له به‌رگری ناوه‌ڕاست له‌گه‌ڵ بوونی كانتی و تۆلیسۆ و نزۆنزی، له‌به‌ر ئه‌وه پاڤارد ده‌توانێت رۆڵی جۆكه‌ر له پێكهاته‌كه‌ی دیدیێ دیشامپ ببینێت