خراپترین بژارده
له كوێى لۆژیك دایه، ده‌نگ بده‌یت به كه‌سێك نكۆڵى له بوونت بكات؟ رۆڵه‌كانت بكوژێت؟ میلله‌ته‌كه‌ت ئاواره و سه‌رگه‌ردان بكات؟ ئه‌گه‌ر كورد ئه‌وه بكات، خراپترین بژارده هه‌ڵده‌بژێرێت و به ده‌نگ و ده‌ستى خۆى درێژه به سیاسه‌تى كوشتن و بڕینى خۆى ده‌دات.
ئه‌وه‌ى مایه‌ى نیگه‌رانییه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له هه‌ڵبژاردنه‌كانى رابردوودا، له زۆربه‌ى شاره‌كانى باكوورى كوردستان ده‌ستى خۆى وه‌شاند و ده‌نگێكى زۆرى کوردانی بۆخۆى مسۆگه‌ر كرد، دووباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌و ئه‌زموونه تاڵه، هه‌ڵه‌یه‌كى زه‌ق و كاره‌ساتێكى گه‌وره‌یه، ئاكامه‌كه‌شى درێژكردنه‌وه‌ى زنجیره‌ى تاوانه‌كانیه‌تى، به‌رانبه‌ر كورد و گه‌لانى دیكه‌ى توركیا و سووریا و عێراق.
پێویسته كورد ئه‌وه بزانێت، ئه‌وه ده‌نگ و ئیراده‌ى خۆیه‌تى، هاوكێشه‌كان ده‌گۆڕێت، ناكرێت جارێكى تر رێگه‌ى فەرمانڕه‌وایى بۆ هێزێكى تاقیكراوه‌ى توندڕه‌و و نادیموكراتى خۆش بكات. ئه‌زموونى چه‌ند ساڵى رابردووى ئه‌كه‌په، ئه‌زموونێكى تاڵ بوو بۆ توركیا به گشتى و كورد به تایبه‌تى، ئه‌زموونى ئه‌و حزبه، كه هه‌نووكه له خودى ره‌فتار و ئه‌قڵیه‌تى تاكه كه‌سێكدا چڕ بووه‌ته‌وه، بریتییه له سته‌م و پشێووى و گه‌مه‌ى سیاسیى ترسناك.
حه‌قه ئه‌و كوردانه‌ى به‌نیازن ده‌نگ به ئه‌ردۆغان بده‌ن، به شێوه‌یه‌كى ته‌ندروست چه‌ند چركه‌یه‌ك بیر بكه‌نه‌وه؟ دڵنیام نه‌ك هه‌ر ویژدانیان ئاسووده نابێت، به‌ڵكو تا ده‌مێنن په‌ڵه‌یه‌كى ره‌ش نێوچه‌وانیان داده‌پۆشێت. ئاخر بۆچى كورد ده‌نگ به ئه‌ردۆغان بدات؟ راسته ئه‌كه‌په له سه‌ره‌تاى گرتنه‌ده‌ستى جڵه‌وى ده‌سه‌ڵات له توركیا، له رێى به‌ڵێنه‌كانى بۆ باشكردنى فه‌زاى ئازادى و قووڵكردنه‌وه‌ى دیموكراسى و پابه‌ندبوون به سیسته‌مى سكولار و چاره‌سه‌ركردنى ئاشتیانه‌ى كێشه‌ى كورد، تاڕاده‌یه‌ك كه‌شێكى نوێى خوڵقاند، به‌ڵام هه‌رزوو هه‌موو ئومێده‌كانى چاره‌سه‌ریی زینده‌به‌چاڵكردن و به‌رى پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی به‌ڵێنه‌كانى، بوونە مایه‌ى نه‌هامه‌تییه‌كى گه‌وره.
به هه‌موو پێودانگێك، ئه‌ردۆغان نه‌ك هه‌ر له‌گه‌ڵ ماف و داخوازییه‌كانى كوردانى باكوورى كوردستاندا نییه، به‌ڵكو له هه‌ر شوێنێك ده‌ریچه‌یه‌ك بۆ كورد هه‌بێت، ده‌یه‌وێت به‌رى پێبگرێت، هه‌مووشمان ده‌زانین ئه‌و شه‌ڕه‌ى له عه‌فرین و منبج و ناوچه‌كانى دیكه‌ى سووریا ده‌یكات، شه‌ڕێك نییه دژ به تیرۆر، وه‌ك ئه‌وه‌ى خۆى بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كات، به‌ڵكو ترسه له ئاینده‌ى كورد له سووریا.
هه‌ر ئه‌وه‌نیه له سه‌روبه‌ندى هه‌ڵبژاردن و رۆژانى بانگه‌شه‌دا، هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌ى به‌رده‌وام له كوردستان ده‌كات، وه‌ك خۆى ده‌ڵێت به شنگال و قه‌ندیلیش ناوه‌ستێ و ده‌په‌ڕێته‌وه مه‌خموور، ئیتر له‌وه زیاتر چ چاوه‌ڕوانییه‌كى لێده‌كرێت؟
ئه‌گه‌ر جڤاكى توركیا، جڤاكێكى ته‌ندروست بێت، چیتر ده‌رفه‌تى به‌رده‌وامبوون له سه‌ر ئه‌و هه‌موو سه‌ره‌ڕۆیی و كه‌ڵه‌گاییه به ئه‌ردۆغان نادات. ئه‌وێك به زه‌برى هێزى ده‌وڵه‌ت له نه‌یاره‌كانى ده‌دات، كه‌مترین ئازادى بۆ كارى سیاسیى و میدیایى نه‌هێشتۆته‌وه، زیندانه‌كانى پڕكردوون له رۆڵه‌كانى ئه‌و وڵاته، خه‌ڵكێكى زۆرى بێكار و بێلانه كردووە، به‌هۆى سیاسه‌تى توندڕه‌وانه‌ى، رۆژ به ڕۆژ دۆخى ئابوورى وڵاته‌كه‌ى به‌ره‌و لاوازى ده‌بات.
لێ ئه‌وه‌ى سه‌یر و جێى پرسیاره، به ره‌فتاره نادیموكراتى و تونده‌كانى، نه‌ك هه‌ر له نێوخۆى وڵاته‌كه، به‌ڵكو له سه‌ر ئاستى ده‌ره‌وه‌یش، زۆر له وڵاتانى ئه‌وروپا و هى دیكه‌ش توڕه و نیگه‌ران ده‌كات، كه‌چى باكى به هیچ كاردانه‌وه و لۆمه‌یه‌كى ئه‌م و ئه‌و نییه و به‌رده‌وامه له سه‌ر ملهوڕییه‌كانى.