كۆرۆنا چى له دواى خۆى جێده‌هێڵێت؟
ئه‌و دۆخه ناله‌باره‌ى سه‌رتاپاى دونیاى گرتۆته‌وه، نازانرێت كه‌ى ته‌واو ده‌بێت. ئه‌وه‌ى رووده‌دات شه‌ڕى نێوان دوو وڵات، یان دوو هێز نییه، تا به هه‌وڵى ناوبژیكه‌رێك، ئاوێك به ئاگره‌كه‌دا بكرێ و گڕه‌كه خامۆش بكرێت. ئێستا ده‌زانین ئه‌و ڤایرۆسه چۆن سه‌رى هه‌ڵدا و چۆن گه‌شه‌ى كرد و چۆن سنووره‌كانى به‌زاند، به‌ڵام ئه‌وه نازانین، چۆن و كه‌ى كۆتایی دێت.
شه‌ڕى ئێستا له‌گه‌ڵ دوژمنێكه، به چاو و ته‌نانه‌ت به میكرۆسكۆبى ئاسایی-یش نابیندرێت، شه‌ڕێكه جوگرافیا و سنوورى وڵاتان و هه‌ژار و ده‌ستڕۆیشتووان وه‌ك یه‌ك ده‌ناسێت و له یه‌كیان جیاناكاته‌وه. خه‌ریكه ئابوورى دونیا داده‌ته‌پێنێ و هه‌ناسه‌ى ژیان، له مرۆڤایه‌تى ده‌ستێنێته‌وه.
قه‌باره‌ى ترسناكى و به‌ربڵاوى كۆرۆنا (کۆڤید- 19) وه‌ك خۆى وه‌رگیرابێ، یان له ئاستى خۆى گه‌وره‌تر كرابێ، به‌ڵایه‌كى ئازاربه‌خشه و مرۆڤایه‌تى رووبه‌ڕووى كاره‌ساتێكى گه‌وره كردۆته‌وه.
ده‌ركه‌وتنى ئه‌و ڤایرۆسه و بڵاوبوونه‌وه‌ى له هه‌ر وڵاتێكدا، نه‌نگى و جێى شه‌رم نییه، نه‌نگییه‌كه له‌و كه‌مته‌رخه‌می و گوێ پێنه‌دانه دایه، كه له سه‌ر ئاستى تاك، یان له‌سه‌ر ئاستى حكوومه‌ته‌كان، ده‌بیندرێت.
پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه: ئایا ئێمه ده‌توانین رێگرى له بڵاوبوونه‌وه‌ى زیاترى ڤایرۆسه‌كه بكه‌ین؟ وه‌ڵامه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه: به‌ڵى ده‌توانین، مه‌به‌ست به خێرایى كۆنترۆڵكردنى نییه، كه هه‌موومان ده‌زانین كۆتاییپێهێنانى، ئاسان نییه، به‌ڵام به‌رگرتن له ته‌شه‌نه‌كردنى زیاتر و بچووككردنه‌وه‌ى جوگرافیاى بڵاوبوونه‌وه‌ى، هێنده‌یش دژوار نییه.
ئه‌وه‌ى له هه‌رێمى كوردستان رووده‌دات، نموونه‌یه‌كى ئه‌رێنییه، له پرۆسه‌ى به‌رته‌سككردنه‌وه‌ى بازنه‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى. وه‌ك ده‌بیندرێت، ئه‌و شه‌ڕه‌ى لێره له‌گه‌ڵى ده‌كرێت، تا ئێستا باشى هێناوه. ئه‌وه‌ى گرنگتریشه، به‌رده‌وام بوون و زیاتر توندوتۆڵكردنى رێكاره‌كانى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌تى.
راسته ئه‌و په‌تایه، به‌ڵایه‌كى جیهانییه و ته‌نها ئێمه‌ى گیرۆده‌ى ئه‌و دۆخه سه‌خته نه‌كردووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ره‌وشه‌كه بۆ ئێمه سه‌ختره، ره‌نگه كاریگه‌رییه‌كه‌شى، به‌تایبه‌ت له رووى ئابوورى دژوارتر بێت. كورد چ به كاره‌ساتى سرووشتى، چ به ده‌ستى خودى مرۆڤ، به‌ڵا له دواى به‌ڵاى بۆ هاتووه و چاره‌نووسه‌كه‌ى به كاره‌سات و ناخۆشى سه‌خت، به‌ستراوه‌ته‌وه.
دوور نه‌ڕۆین، هێنده نه‌بوو شه‌ڕى داعش كۆتایى هات، 16ى ئۆكتۆبه‌ریشى به‌دواداهات، ئێستاش ره‌نگدانه‌وه‌ى ڤایرۆسه جیهانییه‌كه خه‌ریكه له په‌لوپۆمان ده‌خات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى قوربانی و هه‌ڵگرانى ڤایرۆسه‌كه كه‌من، به‌ڵام كاریگه‌رى مه‌ترسیه‌كه و ئه‌و فه‌زا نائاساییه‌ى دروستى كردووه، خه‌ریكه هه‌موو شتێك له نێوده‌بات، له سه‌رووى هه‌مووشى بازاڕى كار و كاسبى هاونیشتمانیان.
ئابوورى ره‌وڕه‌وه‌ى به‌رده‌وامى ژیانه، كه‌چى به‌و هۆیه‌وه، هیچ شتێك له دۆخى خۆى نه‌ماوه‌ته‌وه. داڕمانى بازاڕى كار و داته‌پینى ئابوورى، ته‌نها ماناى زه‌ره‌رمه‌ندبوونى حكوومه‌ت و كۆمپانیاكان و سه‌رمایه‌داران ناگه‌یه‌نێت، چونكه هه‌ر ئه‌وان هه‌ڵسوڕێنه‌رى بازاڕى كار و سه‌رچاوه‌ى ژیان و گوزه‌رانى خه‌ڵكین. ره‌نگه ئه‌و دۆخه ته‌نها به سه‌ركێشان به هه‌ژاریش نه‌وه‌ستێ، به‌ڵكو بگاته راده‌ى برسیه‌تیش. پێویسته ئه‌وه وه‌بیرخۆمان بێنینه‌وه، له‌و سه‌رده‌مه‌دا، به هۆى برسیه‌تیى ساڵانه نۆ ملیۆن مرۆڤ له نێوده‌چن، ئه‌گه‌ر رێژه‌ى مردن به هۆى برسیه‌تى و مردنى منداڵان له‌به‌ر مه‌لاریا و نه‌خۆشییه باوه‌كان و شه‌ڕ و كاره‌ساته مرۆیى و سرووشتى و هه‌روه‌ها نه‌بوون و كه‌مى خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى و خراپى ژینگه، له‌گه‌ڵ قوربانیانى كۆرۆنا به‌راورد بكه‌ین، رێژه‌یه‌ك به‌ده‌ست ناهێنین جێى به‌راورد و مایه‌ى پرسیار و به‌زه‌یى بێت.
په‌تاى كۆرۆنا له دونیایه‌كى پڕ له ده‌رد و به‌ڵا و ناخۆشى و برسیه‌تیدا، ته‌نگى به مرۆڤایه‌تى هه‌ڵچنیووه. ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆش روو ده‌دات، زه‌نگێكى ئاگاداركه‌ره‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر هه‌ر وڵاتێك له ئاستى خۆى، پێداچوونه‌وه‌یه‌كى هه‌مه‌لایه‌نه به فه‌لسه‌فه و سیسته‌مى به‌ڕێوه‌بردن و سێكته‌ره خزمه‌تگوزارییه‌كانیدا نه‌كات، كه پێده‌چى بۆ زۆر وڵات هه‌روابێت، كاریگه‌رى كاره‌ساته‌كه بۆ داهاتوویه‌كى نزیك، زۆر گه‌وره‌تر ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر وڵاتان به‌گشتى، زیاتریش وڵاتانى دواكه‌وتوو و تازه‌گه‌شه‌سه‌ندوو، پرسى گۆڕینى ستراتیژیه‌ت و چاكسازى بنچینه‌یى به جددی وه‌رنه‌گرن و كارى بۆ نه‌كه‌ن، دووچارى داڕمان و كاره‌ساتى گه‌وره‌ترى مرۆیى ده‌بنه‌وه، به تایبه‌ت له سه‌ر ئاستى سیسته‌مى ته‌ندروستى، كه له‌رزۆكى و بێ ده‌سته‌ڵاتییه‌كه‌ى زوو بۆ وێناكردین. ئه‌مه به‌س نییه، ئه‌وه‌ى زۆریش گرنگه و پێویسته وه‌ك ستراتیژیه‌تى داهاتوو كارى له‌سه‌ر بكرێت، ته‌وزیفكردنى دادپه‌روه‌ریى كۆمه‌ڵایه‌تییه له چه‌مكه‌وه بۆ سه‌ر ئه‌رزى واقیع. له‌گه‌ڵ گرتنه‌به‌رى سیاسه‌تێكى گونجاوى دارایى و رێگرتن له گه‌نده‌ڵى و به‌فیڕۆدانى سامانى گشتى و په‌راوێزخستنى تواناى مرۆیى، ئه‌گه‌ر ئه‌و رێگه‌یه نه‌گیرێته‌به‌ر، گه‌مارۆى ئه‌و ته‌مومژه به‌رمان نادات.
له سه‌ر ئاستى جڤاكیش، ئه‌وه‌ى گرنگه كارى بۆ بكرێت، له زۆر رووه‌وه، گۆڕ‌انى شێوازى مامه‌ڵه و هه‌ڵسوكه‌وتى هه‌میشه‌یمانه. بۆ ئه‌مڕۆش، ئه‌وه‌ى زیاتر جێى خۆى ده‌كاته‌وه، هه‌ڵوێستى فیداكارانه و مرۆڤبوونه، هه‌روه‌ك ئێستا مرۆڤایه‌تى له هه‌موو كاتێك زیاتر پێویستى به گیانى به‌هاناوه‌چوونى یه‌كتر و به‌خشین هه‌یه. ده‌مێكه وتراوه، هه‌ڵوێست و ناخى مرۆڤ، پتر له ته‌نگانه‌دا، خۆى ئاشكرا ده‌كات، فیداكاریى به هه‌موو كه‌سێك ناكرێت، به كه‌سى گه‌وره و خاوه‌ن ویژدان ده‌كرێت.
به‌شداربوون له چاككردنى ژیانى ئه‌وانیتر و به‌خشینى ئه‌وه‌نده‌ى له توانا دایه، ده‌بێته مایه‌ى دڵنیایى ده‌روونى و رۆحى بۆ خودى مرۆڤى به‌خشه‌ر. هاوسۆزیى له‌گه‌ڵ لێقه‌وماوان و به‌ته‌نگه‌وه‌هاتنى ئه‌وانه‌ى پێویستیان پێته، كارێكى فیداكارانه‌یه.
به چاوخشاندنه‌وه به مێژووى دوور و نزیك، نموونه‌ى هه‌ر دوو وێنه‌ى خێر و شه‌ڕ زۆرن، له هه‌ڵوێست و گیانى توندڕه‌وى و دڵڕه‌قی و شه‌ڕه‌نگێزییه‌وه، تا پێچه‌وانه‌كه‌ى، كه خه‌سڵه‌ت و هه‌ڵوێستى چاكه‌خوازی و مه‌ردایه‌تى و ره‌وشتى به‌رز و به‌ها باڵاكانى مرۆڤایه‌تین، له‌و قۆناغه هه‌ستیاره‌دا، واز له دیوه نه‌رێنییه‌كه دێنین و چاو ده‌خه‌ینه سه‌ر دیوى ئه‌رێنى ئینسانه‌كان.
مادام هه‌موومان مرۆڤین و یه‌كتر ته‌واو ده‌كه‌ین، گرنگه له ناخۆشى و نه‌هامه‌تییه‌كان، جێده‌ستمان له كه‌مكردنه‌وه‌ى ئازاره‌كانى یه‌كتردا هه‌بێت. ژیانى هه‌ریه‌كه‌مان كۆتایى دێت، ئه‌وه‌ى به زیندوویى ده‌مێنێته‌وه، هه‌ڵوێستى جوان و شه‌رفمه‌ندانه و چاكه‌خوازیە، كه جگه له ئاسووده‌یى ویژدانى و رۆحى، مێژووى نه‌مرییشمان بۆ جێده‌هێڵێت.