عه‌بادى: هيچ هه‌ماهه‌نگييه‌كى سه‌ربازيمان له‌گه‌ڵ هێرشى توركيا له خاكى عێراقدا نييه

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى، له كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى هه‌فتانه‌ى خۆي‌دا، رايگه‌ياند، "هيچ هه‌ماهه‌نگييه‌ك له نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره نييه له باره‌ى ئه‌و هێرشانه‌ى له ناوچه سنوورييه‌كانى عێراق ئه‌نجاميان ده‌دات".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، گوتى: "له سه‌روبه‌ندى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى توركيادا، حكومه‌تى ئه‌نقه‌ره ترسى له ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى چه‌كدارى هه‌يه له ناو خاكى وڵاته‌كه‌يدا".
بڕياره رۆژى (24ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2018) پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆكايه‌تى كۆمار و په‌رله‌مانى توركيا به‌ڕێوه‌بچن.
عه‌بادى گوتيشى: "ئێمه هانده‌ر نابين و رازيش نين به ئه‌نجامدانى هه‌ر جۆره كرده‌يه‌كى دوژمنكارانه له دژى توركيا له هه‌ر لايه‌نێكه‌وه بێت".
توركيا له (10ى ئازار/ مارسى 2018)ه‌وه ئۆپراسيۆنى سه‌ربازى له ناوچه هاوسنوورييه‌كانى عێراق له دژى گه‌ريلاكانى پارتى كرێكارانى كوردستان(په‌كه‌كه) ده‌ستپێكردووه و هێزى پياده‌ى سنوورى عێراقيان به‌زاندووه.
هاوكات فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركيا رۆژانه ئاسمانى عێراق ده‌به‌زێنن و بۆردومانى ئامانجى جۆراو جۆر له ناوچه شاخاوييه‌كانى قه‌نديل ده‌كه‌ن، به پاساوى "له‌ناوبردنى چه‌كدارانى په‌كه‌كه".
نزيكه‌ى چوار ده‌يه‌يه، شه‌ڕى سوپاى توركيا له دژى په‌كه‌كه به‌رده‌وامى هه‌يه و توركيا ئه‌و رێكخراوه به "تيرۆريست" وه‌سفده‌كات.
پێشتر سه‌رۆك كۆمارى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياندبوو، "ئه‌گه‌ر عێراق په‌كه‌كه ده‌رنه‌كات، ناچارين خۆمان ئه‌و كاره بكه‌ين و په‌كه‌كه له قه‌نديل ده‌ربكه‌ين".
دوێنێش له وتارێكى هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌يدا، ئه‌ردۆغان گوتى: "ئێمه قه‌نديلمان به‌سه‌ر په‌كه‌كه‌دا رووخاندووه".
سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق رۆژى 12ى ئه‌م مانگه رايگه‌ياندبوو، "لێدوانه‌كانى توركيا له باره‌ى راوه‌دوونانى په‌كه‌كه له ناو عێراقدا پڕوپاگه‌نده‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌ردۆغانه".
ئ.ر