هه‌شت كه‌س له ده‌ڤه‌ری برادۆست به‌هۆی خواردنی گۆشت ژه‌هراوی ده‌بن
K24 - سۆران:
به‌هۆی خواردنی گۆشت هه‌شت كه‌س له دوو خێزانی جیا، له ناوچه‌ی برادۆست، تووشی ژه‌هراویبوون بوونه و گوازراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له بنكه‌ی ته‌ندرووستی ناحیه‌ی سیده‌كان رایگه‌یاند، ئه‌و هه‌شت كه‌سه، له ناوچه‌ی به‌ربزینی ده‌ڤه‌ری برادۆست، به‌هۆی خواردنی گوشت ژه‌هراوی بوونه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، كاتژمێر 5ی ئێواره له بوونی حاڵه‌تێكی ژه‌هراویبوون ئاگاداركراونه‌ته‌وه، دوای هێنانی نه‌خۆشه‌كان بۆ بنكه‌كه ده‌ركه‌وتووه 8 ئه‌ندامی دوو خێزان، به‌هۆی خواردنی گۆشتی سوور، كه هه‌ڵگه‌ری جۆره ڤایرۆسێكه، ژه‌هراوی بوونه.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، به‌هۆی خواردنی گوشت تووشی نه‌خۆشى سكچوون و رشانه‌وه و ژانه‌سك و تا هاتوونه، له ئێستاشدا چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ كراوه و له ژێر چاودێرى پزیشكیدان.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، یه‌كه‌م حاڵه‌تی ژه‌هراویبوونه له بنكه ته‌ندروستیيه‌كه تۆمار ده‌كرێت و له ئه‌گه‌رى پێویستبوون به چاره‌سه‌ری زیاتریش، رەوانەی نه‌خۆشخانه‌كانی سۆرانیان ده‌كه‌ن.
ناحیه‌ی سیده‌كان، ده‌كه‌وێته باكووری رۆژهه‌ڵاتی قه‌زای سۆرانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر و نزیكه‌ی 145 كیلۆمه‌تریش له سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێره‌وه دووره.
ا. م