له‌ خۆپیشاندانێكدا له‌ به‌سره‌ كه‌سێك كوژرا

دوای بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانی خەڵکی بەسڕە دژی گەندەڵی و نەبوونی خزمەتگوزاری، هێزەکانی عێراق بە گوللـە وەڵامیان داونەوە و هەشت کەسیان کردووەتە قوربانی.

K24 - هه‌ولێر:

دوای بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانی خەڵکی بەسڕە دژی گەندەڵی  و نەبوونی خزمەتگوزاری، هێزەکانی عێراق بە گوللـە وەڵامیان داونەته‌وە و هەشت کەسیان کردووەتە قوربانی.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری پۆلیسی پارێزگای بەسڕە ئاشکرای کردووە، هەشت کەس لە خۆپیشاندەران بە گوللـەی هێزە ئەمنییەکان برینداربوون، بەڵام  یاسین بەتات، بەڕێوبەری ناحیەی ئیمام سادق لە بەسڕە، ئاشکرای کردووە، لە کاتی تەقەکردن لە خۆپیشاندەران، " کەسێک گیانی لەدەستداوە".

بەڕێوبەری ناحیەی ئیمام سادق لە لێدوانیکیدا بۆ رۆیتەرز سەبارەت بە رووداوەکە گوتی: "خۆپیشاندەران داوای هەلی کار و باشتکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانیان کردووە، بەڵام پۆلیس تەقەی لێکردوون و یەکێکیان کوشتووە".

خۆپیشاندانەکان لە نزیک کێڵگە نەوتییەکانی باشووری پارێزگای بەسڕە ئەنجامدراون و هاووڵاتیانی ئەو ناوچانە بەهۆی دەوڵەمەندی شارەکەیان و هەژاری کووچە و کۆڵانەکانی ناڕازین و داوای چاکسازی دەکەن.

یه‌كێك له‌ بریندارانی خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی به‌سره‌
یه‌كێك له‌ بریندارانی خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی به‌سره‌

هـ. ج