به‌غدا هه‌وڵی رازیكردنی خۆپیشانده‌ران ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
سه‌عد حه‌دیسی، گوته‌بێژ به‌ناوی ئۆفیسی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت: "حكوومه‌تی عێراق شێوازێكی خێرای كاركردن بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی له‌باره‌ی داخوازییه‌كانی خۆپیشانده‌ران په‌یڕه‌و ده‌كات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 22/7/2018 سه‌عد حه‌دیسی به رۆژنامه‌ی سه‌باحی نیمچه فه‌رمی حكوومه‌تی عێراقی گوتووه: "ئێستا حكوومه‌ت له كاردایه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامی دڵنیایی بداته هاووڵاتیان به‌گشتی و خۆپیشانده‌ران به‌تایبه‌تی كه به كرده‌یی ئیراده‌یه‌ك هه‌یه تا پۆزه‌تیڤانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ داواكارییه‌كانیان بكات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌نگاوی جددی بنێت و به‌خێرایی ئه‌و بڕیار و راسپاردانه جێبه‌جێ بكات و به په‌له باشترین خزمه‌تگوزارییان بۆ دابین بكرێت و پرۆژه ته‌واونه‌كراوه‌كان ته‌واو بكرێن و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش پرۆژه‌ی دیكه ئه‌نجام بدرێت و به‌خێرایی وه‌ڵامی داخوازییه‌كانی خۆپیشانده‌ران بدرێته‌وه".
حه‌دیسی گوتوویه‌تی: "شانه‌ی قه‌یران به‌پشتبه‌ست به‌و بڕیارانه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌رچوون و ئه‌و راسپاردانه‌ی له كۆبوونه‌وه‌كانی دیكه‌دا ده‌ركراوون، له دوا كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا لیژنه‌ی تایبه‌تی بۆ به‌دواداچوونی داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران پێكهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌خێرایی وه‌ڵامی زۆرترین خاڵی داواكارییه‌كانیان بدرێته‌وه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "گرنگترین بڕیاری په‌یوه‌ست به خۆپیشانده‌ران، به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌رخسته‌ی تایبه‌ته به پرۆژه خزمه‌تگوزارییه دواكه‌وتووه‌كان تا به خێرایی ته‌وا بكرێن".
نزیكه‌ی دوو هه‌فته‌یه پارێزگاكانی باشووری عێراق و ناوچه‌كانی دیكه دژی نه‌بوونی كار و خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی وه‌ك ئاو و كاره‌با خۆپیشاندان ده‌كه‌ن و هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانیی عێراقیش به‌شێوه‌یه‌كی توند وه‌ڵامیان داونه‌ته‌وه و تا ئیستا ده‌یان كه‌س كوژراوون و سه‌دان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون و ده‌ستگیركراوون.