حووسییه‌كان فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌بوزه‌بی بۆردومان ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن رایده‌گه‌یه‌نن، فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌بو زه‌بیان بۆردومان كردووه و فڕۆكه‌خانه‌كه‌ش ئه‌و هه‌واڵه ره‌تده‌كاته‌وه.
حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن رایده‌گه‌یه‌نن، ئه‌وان به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌بوزه‌بیان له ئیمارات كردووه‌ته ئامانج و به‌هۆیه‌وه بارهه‌ڵگرێكی فڕۆكه‌خانه‌یان تێكشكاندووه، كه تایبه‌ت بووه به گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی ناو فڕۆكه‌خانه‌كه.
حوسییه‌كان ئاشكراشی ده‌كه‌ن، ئه‌وان چه‌ندینجار به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بۆردومانیان بۆ سه‌ر ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه ئه‌نجامداوه.
به‌ڵام فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌بوزه‌بی ئه‌و هه‌واڵه ره‌تده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، رووداوه‌كه رووداوی پێكدادانی ئوتومبێلێكی بارهه‌ڵگری فڕۆكه‌خانه‌كه‌یه.
هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی، به سه‌رۆكایه‌تی سعوودیه و ئه‌ندامێتی نزیكه‌ی 15 وڵاتی دیكه‌ی عه‌ره‌بی و ئیسلامی، له ساڵی 2015ه‌وه له‌گه‌ڵ حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن له شه‌ڕدان كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن.
ا. م