خه‌ڵكی به‌سره مانده‌گرن

K24 - هه‌ولێر:
لە پارێزگای بەسرەی باشووری عێراق، مانگرتن لەبەردەم باڵەخانەی پارێزگا دەستیپێكرد.
نێردراوی كوردستان 24 لەبەسرە رایگەیاند، خۆپیشاندان لەو شارە دەستیپێكردەوە و ژمارەیەك خێوەتی مانگرتووانیش لەبەردەم باڵەخانەی پارێزگا ھەڵدراون و دەروازەی چوونەناوەوەی باڵەخانەكەشیان داخستووه.
خۆپیشاندەران و مانگرتووان، جیا لە خزمەتگوزارییەكان، داوای دەستلەكاركێشانەوەی ئەسعەد عێیدانی پارێزگاری بەسرە ده‌كه‌ن.
له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا خۆپیشاندانه‌كانی شاری به‌سره و شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق تا ئاستی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوانیان له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان ته‌شه‌نه‌ی كرد و زیاتر له 12 خۆپیشانده‌ر كوژران و سه‌دان خۆپیشانده‌ری دیكه‌ی بریندار كران. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌كی زۆری چالاكوانانی خۆپیشاندانه‌كان ده‌ستگیركران. به‌ڵام ھێشتا سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنه‌كانی حكوومه‌ت خه‌ڵكی به‌سره متمانه‌یان به جێبه‌جێكردنی نییه و داوای به هه‌رێمكردنی پارێزگاكه‌یشیان كردووه.