ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر سزادانی ئێران گوێ به هاواری عێراق نادات
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی زانیاریی سه‌رچاوه‌یه‌ك كه نه‌یویستووه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت و قسه‌ی بۆ رۆژنامه‌ی "عه‌ره‌ب"ـی چاپی له‌نده‌نی كردو‌وه، حكوومه‌تی عێراق چه‌ند رۆژێكه له هه‌وڵدایه بڕیارێك له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وه‌ربگرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌غدا به‌ده‌ر بكرێت له‌و سزایانه‌ی به‌سه‌ر تاران‌دا سه‌پێنراوه‌و بتوانێت وه‌ك جاران په‌یوه‌ندییه ئابووری و بازرگانییه‌كانی له‌گه‌ڵ تاران په‌ره‌پێبدات.
سه‌رچاوه‌كه گوتوویه‌تی: "عێراق پێیوابووه واشنتن ره‌چاوی ئه‌و بارودۆخه هه‌ستیاره ده‌كات كه وڵاته‌كه به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تی و فشاری خۆپیشانده‌ران رووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه و كار گه‌یشتووه‌ته داواكاریی بۆ رووخاندنی سیستمه سیاسییه‌كه‌یش.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه داواكارییه‌كه‌ی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی بڕیارده‌رن له واشنتن قه‌بووڵ نه‌كراوه، ته‌نها له ناوه‌نده نافه‌رمییه‌كاندا تێگه‌یشتن بۆ داواكارییه‌كه هه‌بووه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی رۆژنامه‌ی عه‌ره‌ب ده‌ڵێت: "واشنتن ئه‌و پرسه‌ی بۆ هاوپه‌یمانه‌كانی له عێراق شیكردووه‌ته‌وه له سه‌روویانه‌وه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و گرنگی هاوكاریكردنی هه‌مووان بۆ جێبه‌جێكردنی سزاكانی سه‌ر ئێران روونكراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌خێرایی كاریگه‌رییه‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران ده‌ركه‌وێت".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا داوایان له واشنتن كردو‌وه ئاسانكاریی بۆ ده‌ستكه‌وتنی كاره‌با و سوته‌مه‌نی له ئێران بكات به‌شێوه‌یه‌كی كاتی، به‌ڵام هێشتا وه‌ڵامی ئه‌و داواكارییه‌یشی وه‌رنه‌گرتووه‌ته‌وه.
له رۆژی سێشه‌ممه 7/8/2018 وه قۆناغی یه‌كه‌می سزاكانی ئه‌مه‌ریكا دژی ئێران چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و تره‌مپ هه‌ڕه‌شه له‌و لایه‌ن و وڵاتانه ده‌كات كه به‌رده‌وامبن له هاوبه‌شیكردنی بازرگانی ئێران و گوتوویه‌تی: "یان ئێران هه‌ڵبژێرن یان ئه‌مه‌ریكا، چونكه ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بێت له‌گه‌ڵ تاران بازاڕی ئه‌مه‌ریكا له ده‌ست ده‌دات".
بڕیاره مانگی نۆڤه‌مبه‌ری داهاتوو قۆناغێكی دیكه‌ی سزاكانی سه‌ر ئێران جێبه‌جێ بكرێت و هه‌نارده‌كردن و داهاتی نه‌وتی ئه‌و وڵاته‌ش بگرێته‌وه.