"به‌رگریكارانی ریال مه‌درید بۆ بردنه‌وه‌ی جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا یارمه‌تی ئاتڵێتیكۆیان دا"
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا راپۆرتێكی شیكاری له باره‌ی شكسته گه‌وره‌كه‌ی ریال مه‌ردید له جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا بڵاو كرده‌وه و به ناونیشانێكی گه‌وره نووسیویه‌تی: به‌رگریكارانی ریال مه‌درید بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه یارمه‌تی ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدیان دا.
ماركا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه هێڵی به‌رگری ریال مه‌درید گرفتێكی زۆری تێدایه و خاڵی لاوازی پێكهاته‌كه‌ی ئێستای یانه‌ی شایانه، لۆپیتیغی ده‌رفه‌تێكی كه‌می له‌به‌رده‌مه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌موكورتییه‌كانی هێڵی به‌رگری چاره‌سه‌ر بكات، ئه‌وه‌ی ئێستاش به‌سه‌ر پێكهاته‌ی سه‌رده‌می لۆپیتیغی رووده‌دات ته‌واو جیاوازه له هی سه‌رده‌می زینه‌دین زیدان.
دیێگۆ كۆستا له چركه‌ی 50 هێڵی به‌رگری ریال مه‌دریدی بڕی و گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد، ڤاران و مارسیلۆش ده‌سته‌وه‌ستان بوون و هیچیان پێ نه‌كرا.
گۆڵی دووه‌می ئاتڵێتیكۆ مه‌درید دیسان به هه‌ڵه‌یه‌كی ڕوون و ئاشكرای مارسێلۆ تێپه‌ڕی و نه‌یتوانی هیچ به‌ربه‌ستێك له‌به‌رده‌م ئه‌نخیل كۆریا و خوانفران دروست بكات تا دیارییه‌كیان پێشكه‌شی كۆستا كرد و ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
گۆڵی سێیه‌می ئاتڵێتیكۆ مه‌درید به هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌ی رامۆس و ڤاران كۆتایی هات، گۆڵی چواره‌میش به‌هۆی كارئاسانی دانی كارڤاخاڵی پێشكه‌شی ئاتڵێتیكۆ كرا.
رۆژنامه‌ی ماركا له كۆتایی راپۆرته‌كه‌یدا جه‌ختی له‌وه كردبووه‌وه ئه‌گه‌ر فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند رۆژه كێشه‌ی هێڵی به‌رگری نه‌كه‌ن وه‌رزێكی خراپ چاوه‌ڕوانی ریال مه‌درید ده‌كات.