چاوشئۆغڵۆ: شه‌ڕى ئيدلب كاره‌ساته
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ، رايگه‌ياند، رێگه‌ى سه‌ربازى بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى ئيدلب سه‌رده‌كێشێت بۆ روودانى كاره‌ساتێكى مرۆيى له ناوچه‌كه.
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، چاوشئۆغڵۆ، داوايكرد، جياكارى له نێوان مه‌ده‌نييه‌كان و به‌رهه‌ڵستكاران له لايه‌ك و تيرۆريستان بكرێت.
چاوشئۆغڵۆ له‌گه‌ڵ سێرگى لاڤرۆڤى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا قسه‌ى بۆ ميدياكاران كرد و گوتيشى: پارێزگاريكردن له ناوچه نيمچه ئارامه‌كانى سنوورى ئيدلب له رووى مرۆييه‌وه گرنگه.
توركيا سه‌رجه‌م ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانى خۆى له شارى ئيدلب كۆكردووه‌ته‌وه و سوپايه‌كى فراوانى بۆ پێكهێناوون.
ئه‌نقه‌ره دژى ئه‌وه‌يه سوپاى سووريا هێرش بكاته سه‌ر شارى ئيدلب، كه بووه‌ته دواين مۆڵگه‌ى چه‌كداره به‌رهه‌ڵستكاره‌كان، ميليشيا توندڕه‌وه‌كان و رێكخراوه تيرۆريستييه‌كانى فه‌تحى شام، كه به‌ره‌ى نووسره‌ى سه‌ر به رێكخراوى قاعيده‌يه.
چاوشئۆغڵۆ، جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، پێويسته جياكارى بكرێت و هه‌مووان نه‌بنه قوربانى.
له به‌رامبه‌ردا وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، سێرگى لاڤرۆڤ هۆشدارى دا له باره‌ى مه‌ترسييه‌كانى به‌ره‌ى نووسره‌ى سه‌ر به رێكخراوى قاعيده.
له ئێستادا به‌ره‌ى نووسره ناوى خۆى گۆڕيوه و رێكخراوێكى نوێى به ناوى هه‌يئه‌ى ته‌حريرى شام درووستكردووه.
لاڤرۆڤ راشيگه‌ياند، مه‌ترسى ئه‌وه له ئارادايه، به‌ره‌ى نووسره ده‌ست به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا بگرێت.
سوپاى سووريا ئاماده‌كارييه‌كانى بۆ شه‌ڕى ئيدلب ته‌واو كردووه و چاوه‌ڕێى يه‌كلاكردنه‌وه‌ى پرسه‌كه‌يه له رووى سياسييه‌وه.
توركيا نه‌يارى سه‌ره‌كى پرۆسه‌ى سه‌ربازى سووريايه بۆ سه‌ر ئيدلب.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ
ئ.ر