لایەنە ناڕازییەكان پەیڕەو بۆ ھاوپەیمانێتی دادەنێن

لیژنەی راسپێردراو كۆدەبێتەوە

K24 - سلێمانی

چوار لایەنە ناڕازییەکە بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەك لە سلێمانی لە كۆبوونەوەدان و بڕیاریشە پەیڕەوێك بۆ ھاوپەیمانێتی دابنێن.

ھاوژین جەمال، پەیامنێری کوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند: "بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەك لەبارەی حکوومەتی نوێی عێراقی، كەمێك لەمەوپێش كۆبوونەوەی هەریەکە لە بزووتنەوەی گۆڕان، هاوپەیمانی، یەکگرتوو و کۆمەڵ لە سلێمانی دەستیپێكرد".

بە گوێرەی زانیاری پەیامنێرمان: "شاندی هەرچوار لایەنە ناڕازییەکە یەکەمین کۆبوونەوەی لیژنەی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەك، بڕیاریشە لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ پەیڕەوێك بۆ رێنوێنی پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەکە دابندرێت و دواتر لە رێگەی سەرکردایەتی حزبەکانیانەوە بڕیاری لێدەدرێت".

دوای ئاشكراكردنی ئەنجامەكانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، ژمارەیەك لایەنی سیاسی كوردستان و عێراق ناڕازیبوونی خۆیان راگەیاند و تانەیان لە ئەنجامەكاندا، دواتر دەنگەكان بە دەست ژمێردرانەوە، بەڵام گۆڕانكارییەكی ئەوتۆ لە دەنگ و كورسییەكان رووینەدا.

ھ.م