میدیاكانی جیهان هه‌واڵی كوژرانی تاره فارس بڵاوده‌كه‌نه‌وه و كوردستان 24 ده‌كه‌نه سه‌رچاوه
K24 - هه‌ولێر:
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی كوژرانی تاره فارس، كچه مۆدێلی عێراقی له به‌غدا، میدیا جیهانییه‌كان گرنگی به هه‌واڵه‌كه ده‌ده‌ن و كوردستان 24یان وه‌ك سه‌رچاوه‌ی خۆیان به‌كارهێناوه.
ئه‌و كچه مۆدێله عێراقییه، پێشتر هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكراوه و به‌مدواییانه له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێ ببوو، وه‌ك هاوڕێكانیشی باسی ده‌كه‌ن، بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته گه‌ڕابۆوه به‌غدا، به‌ڵام دوێنێ پێنجشه‌ممه، 27ی ئه‌یلوول/ سێتپێمبه‌ری 2018، له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه كوژرا.
هه‌واڵه‌كه له میدیا جیهانییه‌كان ده‌نگیدایه‌وه و كوردستان 24یشیان وه‌ك سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی هه‌واڵه‌كه به‌كارهێناوه.
هه‌ریه‌ك له وێبسایته به‌ناوبانگه‌كانی به‌ریتانیا، وه‌كو (بزنس ئینسایده‌ر- ده‌یلی مه‌یل - زه سه‌ن – میترۆ – ئیندیپێندێنت – كه‌ڤێنته‌ری تێلیگراف) و وێبسایته به‌لژیكی و هیندی و رووسییه‌كان و حوڕیه‌تی ده‌یلی نیوزی توركی، كوردستان 24یان وه‌ك سه‌رچاوه به‌كارهێناوه.
دامه‌زراوه‌ی كوردستان 24، بۆ توێژینه‌وه و راگه‌یاندن، پێشتریش له كاتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له دژی داعش، بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ئاژانسه هه‌واڵییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ئه‌وه‌ش به‌هۆی په‌یڕه‌وكردنی پێوه‌ر و ستاندارده نێوده‌وڵه‌تی و پیشه‌ییه‌كانی كاری رۆژنامه‌وانی. هه‌وڵیش ده‌دات پیشەییانە، بەرهەمێكی پوختی میدیایی بە شێوەیەكی پرۆفیشناڵانە پێشكەشى بینه‌ر و بیسه‌ر و خوێنه‌رانی دەكات.
ئ. م