سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو به دوای خانوودا ده‌گه‌ڕێت
K24 - هه‌ولێر:
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراوی عێراق، بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ، یه‌كه‌م نه‌ریتی باو ده‌شكێنێت و له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا، به داوی خانوودا ده‌گه‌ڕێت.
به گوێره‌ی وێبسایتی رووسیه‌لیه‌وم، كه له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له عه‌بدولمه‌هدی بڵاویكردووه‌ته‌وه، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو ده‌یه‌وێت له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا نیشته‌جێ بێت، ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی به‌رپرسانی دیكه‌ی باڵای حكوومه‌تی عێراقه، كه زۆربه‌یان له‌و ناوچه‌یه نیشته‌جێن.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، عادل عه‌بدولمه‌هدی نیشته‌جێی ناوچه‌ی "كه‌ڕڕاده"ی نزیك ناوچه‌ی سه‌وزه له به‌غدا، به‌ڵام نیازی وایه ئه‌گه‌ر له شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆیشی نه‌مێنیته‌وه، نه‌چێته ناوچه‌ی سه‌وز.
سه‌رچاوه‌كه روونیشی كردووه‌ته‌وه، عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌یه‌وێت له شه‌قامی عێراقی نزیك بێت و هانی سیاسییه‌كانی دیكه‌ش ده‌دات، له‌ناو خه‌ڵكدا بژین.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویستووه ناوه‌كه‌ی بڵاوبێته‌وه، هێشتا پرسه‌كه كۆتایی نه‌هاتووه، به‌ڵام ئه‌وه یه‌كلابووه‌ته‌وه كه عه‌بدولمه‌هدی ده‌بێته یه‌كه‌م سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له دوای 2003، ناوچه‌ی سه‌وز جێده‌هێڵێت.
ناوچه‌ی سه‌وز ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی به‌غدا و ناوچه‌یه‌كی پارێزراوه و به نێوده‌وڵه‌تی ناوده‌برێت، ده‌یان باره‌گای حكوومی و نوێنه‌رانی وڵاتانی تێدایه، كه دیارترینیان باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و نوێنه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتی ئه‌وروپایه.
ئ. م