ماراسۆنی نێوده‌وڵه‌تی بایسكلسواری به سپۆنسه‌ری میدیایی كوردستان24 كۆتایی هات
K24 - هه‌ولێر:
ماراسۆنی نێوده‌وڵه‌تی بایسكلسواری هه‌ولێر به به‌شداریی 600 كه‌س و به ئاماده‌بوونی به‌شێك له نوێنه‌ر و كۆنسوڵی وڵاتان له هه‌ولێری پایته‌خت كۆتایی هات.
بۆ یه‌كه‌م جار له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق، ماراسۆنێكی بایسكلسواری نێوده‌وڵه‌تی له هه‌ولێری پایته‌خت به‌ڕێوه چوو، كوردستان24یش هاوبه‌شی و سپۆنسه‌ریی میدیایی ئه‌و ماراسۆنه‌ی كرد، كه رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كۆچ به هاوكاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رپه‌رشتی ماراسۆنه‌كه‌ی ده‌كرد.
مه‌ودای ماراسۆنه‌كه سێ كیلۆمه‌تر بوو و له چوارڕیانی كورانی عه‌نكاوه به به‌شداری 600 كچ و كوڕی شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان ده‌ستیپێكرد و له به‌رده‌م پاركی شاری نزیك چایخانه‌ی مه‌چكۆ و قه‌ڵای هه‌ولێر، كۆتاییهات.
ماراسۆنه‌كه هه‌وڵێك بوو بۆ ئه‌وه‌ی لێخوڕینی بایسكل له باشووری كوردستان ببێته كولتوور، له كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌ش به‌رپرسانی حكوومی و پارێزگاری هه‌ولێر و نوێنه‌ری كۆنسوڵخانه‌كان، ماراسۆنه‌كه‌یان به هه‌نگاوێكی گرنگ بۆ به كولتووركردنی بایسكلسواری و پاكڕاگرتنی ژینگه وه‌سفكرد.