فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به مردوویی دۆزرایه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌یی هێزی ده‌ریاوانی ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رایگه‌یاند: "ئه‌دمیراڵ جۆن سكوت ستێرنی، فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له شوێنی مانه‌وه‌ی خۆیدا له وڵاتی به حره‌ین به مردوویی دۆزراوه‌ته‌وه".
هه‌ژماری فه‌رمی فه‌رمانده‌یی هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا له تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه "جۆن سكوت ستێرنی له شوێنی مانه‌وه‌یدا مردووه‌و لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی هۆكاری مردنه‌كه‌ی ده‌ستیپێكردووه".
لای خۆیه‌وه، ئادام ریچاردسۆن، سه‌رۆكی ئۆپراسیۆنی ده‌ریاوانی ئه‌مه‌ریكی گوتوویه‌تی: "به‌شی لێكۆڵینه‌وه‌ی تاوان له هێزی ده‌ریاوانی ئه‌مه‌ریكا و وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌حره‌ین، له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا هاوكاریی یه‌كتری ده‌كه‌ن. به‌ڵام ئاگاداری هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك نیین له‌باره‌ی ستێرنی كرابێت".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ئه‌و هه‌واڵه بۆ خێزانی ستێرنی و تیمی كه‌شتیگه‌لیی پێنجه‌م و هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا به‌گشتی سه‌خت و شۆكهێنه‌ره".