توركيا هه‌ڕه‌شه‌ى ده‌ستپێكردنى هێرش بۆ سه‌ر ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
هاوكات له‌گه‌ڵ بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سووريا، توركیا هه‌ڕه‌شه‌كانی بۆ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی فورات و باكوورى سووريا زیاتر كردووه و له‌و چوارچێوه‌يه‌دا ئه‌نقه‌ره رايگه‌ياند، ئاماده‌كاری بۆ ئۆپه‌راسیۆن ده‌كه‌ن.
له به‌رامبه‌ردا هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) رايگه‌ياند، كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سووریا كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر شه‌ڕی داعش ده‌بێت، چونكه هێشتا شه‌ڕی داعش له سووریا كۆتایی نه‌هاتووه.
رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو، (19ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسێمبه‌رى 2018) له بڕيارێكى كتوپڕدا دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا بڕياريدا سوپاى وڵاته‌كه‌ى له ناوچه كوردييه‌كان و ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده له باكوورى سووريا و رۆژهه‌ڵاتى فورات بكێشێته‌وه.
كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا و پشتكردنى له هێزه‌كانى هه‌سه‌ده دواى ئه‌وه دێت له چه‌ند ساڵى رابردووى شه‌ڕى داعشدا، ئه‌و هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات، كه زۆرينه‌ى ره‌هايان كوردن، شه‌ڕيان له دژى داعش ده‌كرد.
كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا له سووريا له كاتێكدايه توركيا هێزه‌كانى له نزيك منبج و حه‌له‌ب و ناوچه سنوورييه‌كان كۆكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له‌شكركێشى بكاته سه‌ر ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده و كۆتايى به ده‌سه‌ڵاتى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى هێزه كوردييه‌كان له ناوچه‌كه بهێنێت.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا سێ سیناتۆری ئەمریکی دژی بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە سوریا وەستانەوە و رایانگەیاند: کشانەوەی ئەمریکا لەم کاتەدا خیانەتە لە کورد.
ھەریەکە لە لیندزی گراھام سیناتۆری کۆمارییەکان و جاک رید و رۆبێرت مێنێندز لە دیموکراتەکان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا داوایان لە سەرۆکی ئەمریکا کرد گوێ لە راوێژی وەزارەتی بەرگری و راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی و فەرماندە سەربازییەکانی لە سوریا بگرێت و لە بڕیارەکەی پەشیمان بێتەوە.
لیندزی گراھام گوتى: شەڕی داعش کۆتای نەھاتووە و ئەم بڕیارەی سەرۆک ترەمپ ھەمان ھەڵەی باراک ئۆبامایە کە ساڵی 2011 سوپای ئەمریکای لە عێراق کشاندەوە.
وتیشی: ئەگەر سەرۆک بە بریارەکەیدا نەچێتەوە ھەمان سیناریۆی عێراق دووباەر دەبێتەوە.
ئه‌و سيناتۆرانه ئاماژه‌يان بۆ ئه‌وه‌شكرد، كورد و هێزه‌كانى هه‌سه‌ده له سووريا ده‌كه‌ونه به‌ر مه‌ترسى توركيا و به‌شار ئه‌سه‌د و داعش.
ئاماژه‌شيان بۆ ئه‌وه كرد، توركيا كورد به مه‌ترسيدارتر له داعش له قه‌ڵه‌مده‌دات.