ره‌گه‌زنامه‌ی گشتیی هه‌رێم رێنمایی نوێ بڵاوده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
نه‌قیب كه‌یفی، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ره‌گه‌زنامه، پاسپۆرت، كارتی زانیاری و كارتی نیشتمانی ئاگادار ده‌كاته‌وه، له رۆژی سێشه‌ممه 25ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2018، كه پشووی فه‌رمییه سه‌رجه‌م كاره‌كان راده‌گیرێن و تا ساڵی نوێ مامه‌ڵه‌ی نوێ وه‌رناگیرێت.
نه‌قیب كه‌یفی راشیگه‌یاند، راگرتنی كاره‌كان بۆ رێكخستنه‌وه داتا و زانیارییه‌كانه بۆ ئاماده‌كردنی ئاماری سه‌ری ساڵ و هیچ كارێكی نوێ رایی ناكرێت.
ئاشكراشی كرد، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان له 2ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2019، ده‌ست به‌كاره‌كان ده‌كاته‌وه و ئه‌و كاته‌ش هاووڵاتییان ده‌توان سه‌ردانییان بكه‌ن و مامه‌ڵه‌ی نوێی هاووڵاتییان رایی ده‌كرێت.
روونیشی كرده‌وه، ئه‌وانه‌ی پێشتر مامه‌ڵه‌یان كردووه و ئێستا ده‌یانه‌وێت پاسپۆرته‌كانییان وه‌ربگرنه‌وه، ئاساییه و ده‌توانن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی مامه‌ڵه ته‌واوكراوه‌كانییان سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی پاسپۆرت، كارتی زانیاری و نیشتمانی بكه‌ن.