لە بەردەم پەروەردەی رانیە و پشدەر خۆپیشاندانە

بڕیارەكە بە زیانی خۆیان دەزانن

K24 - راپەڕین

لە دەڤەری راپەڕین قوتابیانی پۆلی 12ی ئامادەیی وەك ناڕەزایەتی دژی بڕیارێكی وەزارەتی پەروەردە خۆپێشاندانیان دەستپێكرد و رێگای سەرەکی دەروازەی رانیەیان داخستووە.

ئاراس ئەمین، پەیامنێری كوردستان24 لە دەڤەری راپەڕین رایگەیاند: "قوتابیانی پۆلی 12لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی رانیە و پشدەر دەستیان بە خۆپیشاندان كردووە و ھۆكاری ناڕەزایەتی قوتابیان بۆ بڕیارێکی وەزارەتی پەروەردە کە شێوازی وەڵام دانەوەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ لە هەڵبژاردنەوە گۆڕاوە بە 50% هەڵبژاردن و 50% پشت بەستن بە زانیاری دیكەی قوتابی، ئەمەش قوتابیانی نیگەران كردووە و پێیانوایە ئەو بڕیارە لە زیانی ئەوانە".

قوتابیان داوا دەكەن وەزارەتی پەروەردە پاشگەزببێتەوە لە بڕیارەكە.

مامۆستا محەمەد کەریم، بەڕێوبەری پەروەردەی رانیە رایگەیاند: "بڕیارەکە بڕیاری کۆنگرەی پەروەردەییە و پەیوەندی نە بەوەزیرو نە بە وەزارەتی پەروەردەوە نییە. سێ ساڵ بەر لە ئێستا ئەو بڕیارەدراوە، بەڵام بەهۆی بارودۆخی تایبەتی ھەرێمی کوردستان بڕیارەكە جێبەجێ نەکراوە".